شارپرێس:
قۆناغێكى نوێ له دانوستانه‌كان بۆ كێشه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له نێوان ئێران و ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات.
حسێن عەبدوڵڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، ئەگەر ئەمریکا بڕیاری سیاسی بدات و پابەندی بەڵێنەکانی بێت، ده‌توانن ڕێكه‌وتنێكى باش ئه‌نجام بده‌ن.
چه‌ند رۆژى ڕابردوو جێگرى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێـى ئه‌وروپا سه‌ردانى ئێرانى كردوو ڕایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و ووڵاته ئه‌رێنى بوه‌و كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانه.
له‌ئیداره‌ى پێشووى ئه‌مریكاو له‌سه‌ر ده‌مى دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكاو ئێران قۆناغێكى خراپى به‌خۆوه‌بینى و وێراى كارنه‌كردن به‌ڕێكه‌وتنى نێوان ئێران و ووڵاته زلهێزه‌كان ئیداره‌ى تره‌مپ سزایه‌كى زۆرى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
ئ.ق