شارپرێس
هاوسەرۆکی ڕێکخراوی
سروشتی کوردستان ڕایگەیاند، بەشێکى گەورەى تونى بابا لە ژێر هەڕەشە و مەترسى لە ناوچوندایە، بەهۆى چاوچنۆکى خاوەن کارگەیەکى دەرهێنانى بەرد و چەو و لم و بێ باکى حکومەتى خۆجێییەوە.
سەروەر قەرەداغی،
هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی: ١١ى مانگ لە تونى بابا
بوم, دەمى خەفارەکان کاریان تێدا دەکرد, لە ئێستا لەسەرەوەى تونەکە کار دەکەن و بەشێک
لە سروشتەکەیان شێواندووە, کارەساتە، ئەمەش شەرمەزارییە بۆ دەسەڵات, بەپەلە کار بۆ
ڕا گرتنیان نەکات.
دەشڵێت: حکومەت
وەک تۆپ یارى بە تونەکە دەکا, گەرمیان دەڵێ عایدى دەربەنە و دەربەنیش دەڵێت عایدى گەرمیان,
کە یەکلا دەبێتەوە سەربە ئیدارەى خۆجێى دەربەندیخانە, دەڵێن دەسەڵاتمان نییە, و سلێمانى
مۆڵەتى داوە, سلێمانیش دەڵێت قایمقام نوسراومان بۆ بەرز نەکاتەوە مۆڵەتیان پێ نادەین
و زیاتر لەمەش دەڵێن.
باس لەوەش
دەكات، تەنانەت ئەشکەوتى کونەباش بەهەمان دەرد براوە و وێران کراوە, ئێستا دەڵێن ئاوەدانى
دەکەنەوە, بۆ ئەوەى زیاتر وێرانتر بکرێت و داوادەكات، فریاى تونى بابا و ئەشکەتى کونە
با بکەون و کارکردنى کانەکانى دەرهێنانى بەردى شاخى گوڵان ڕابگرن، هەروەها کارکردنى
کارگەى بەرد و چەو و لمى ناو تونى بابا ڕابگرن.
س.س