شارپرێس:
ههفتهى ڕابردووئەمریکا ئاشكرایكرد، بەنیازن بەبێ ڕهچاوكردنى سزاکان ڕێگە بەوەبەرهێنانە بیانییەکان بدهن لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان)، لهبهرامبهریشدا مەزڵوم عەبدی فهرماندهى گشتى ههسهده پهیامێكى ئاراستهى ئهمریكا كردو پێشوازیی لەو بڕیارە دەکات.
ڤیکتۆریا نۆلاند یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانێتی جیهانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعشدا لەمەراکش وتی:"واشنتن مۆڵەتێکی گشتیی دەردەکاتو کۆمپانیاکان لەسزاو کۆتوبەندەکانی ئەمریکا ئازاد دەکات لهڕۆژئاواى كوردستان".
لهوبارهیهوه مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) لەتویتێکدا نووسیویەتى:"پێشوازیی لەبڕیارەکەی ئەمریکا دەکەینو بەرزى دەنرخێنین بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووریی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان)".
لهتویتهكهیدا عهبدى دهڵێت:"ئەوە هەنگاوێکە بۆ ڕێگریی لەگەڕانەوەی داعشو ئومێد بەهەموو سورییەکان دەبەخشێت".
مەزڵوم عەبدی، وتوشیەتی:"پێشوازیی لەهەموو کۆمپانیایەک دەکەین، کە بیانەوێت لێرە وەبەرهێنان بکەن".
بڕیارهكهى ئهمریكاو پێشوازیهكهى عهبدى لهكاتێكدایه، یاسای قەیسەر لەکۆتایی ساڵی 2019 لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە دەرکراو دواتر دەسەڵاتی واژۆکردنی بەدۆناڵد ترهمپ درا بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، یاساکە زیاتر بۆ سزادانی ئەو لایەنانەیە کە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی سوریا دەکەنو دەزگا سەربازییو هەواڵگرییەکان بەئامانج دەگرێت.
ناوی یاساکە بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە بەناوی (قەیسەر) کە لەنێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 وێنەو زانیاریی لەبارەی ئەشکەنجەدانەکانی سوریا دزە پێکردووە، زانیارییەکانی قەیسەر کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ڕێکخراوی جیهانیی بۆ مافەکانی مرۆڤیش ئەوکاتە داوای لێکۆڵینەوەی سەبارەت بەو وێنەو زانیارییانە کردبوو.
زانیارییەکانی قەیسەر لەمۆزەخانەی یادەوەری هۆڵۆکۆست لەئەمریکاو لەنەتەوەیەکگرتووەکانیش پارێزراونو یاساکەش کە بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنیی سوریا بوو، بەشێکە لەیاسای بڕیاردانی بەرگریی نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی 2020و بەپێی بڕیاری 116 ـ 333ى ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە ئەنجومەنەکە لە17ى کانونی یەکەمی 2019دا بڕیاری لەسەرداو دوای چەند ڕۆژێکیش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئهوكاتى ئەمریکا واژۆی لەسەر پڕۆژە یاساکە کردو بوو بەیاسا.
ش.هـ
