شارپرێس:
توركیا عه‌ره‌ب له‌ناوچه كوردیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان نیشته‌جێده‌كات‌و ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریاش زانیاریی مه‌ترسیدار له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تورکیا گروپێک پەنابەری سووریی لەدەروازەی سنووریی گرێسپییەوە ناردووەتە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان)و له‌و ناوچانه نیشته‌جێیان ده‌كات"، باس له‌وه‌ده‌كرێت توركیا به‌نیازه یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى سوریی له‌ڕۆژئاوا نیشته‌جێبكات.
له‌ڕاگەیەندراوێكى ڕێکخراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، تورکیا گروپێک پەنابەری سووریی لەدەروازەی گرێسپییەوە ناردووەتە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان) به‌مه‌به‌ستى نیشته‌جێبوونیان.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "ئەو پەنابەرانە ژمارەیان نزیکەی 100 کەسەو بەسەر ناوچە داگیرکراوەکاندا دابەشکراون، ئەوەش لەچوارچێوەی پیلانی تورکیادایه بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەرانی سووریی لەناوچە داگیرکراوەکان".
باس له‌وه‌شده‌كرێت، تورکیا پیلانی هەیە بۆ نیشتەجێکردنی زیاتر لەیەک ملیۆن پەنابەری سووریی لەناوچە داگیرکراوەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان) به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ى كه ئێستا له‌ژێر ده‌ستى توركیا‌و گروپه چه‌كدارییه‌كانى خۆیاندان.
ش.هـ