هەوڵەکانی دورخستنەوەی حەلبووسی دەستیپێکرد

عیراق

14/05/2022‌ 714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق، واژوو بۆ لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژوومان لە دژی حەلبوسی دەست پێکردووە داوا دەکەین دەست لەکار بکێشێتەوە، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو کارە نادەستوریەی بەرامبەر پەرلەمانتاری سەربەخۆ باسم خەشان ئەنجامی دا".

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، حەلبوسی ڕێگەی بە پەرلەمانتاری سەربەخۆ باسم خەشان نەدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبێت بە بیانووی ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە لە ناو هۆڵی پەرلەمان دەنگی بەرز کردووەتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو ڕووداوە دەڵێت "دەبێت باسم خەشان داوای لێبوردن بکات".