شارپرێس:
له‌دوو ناوچه‌ى سنورى پارێزگاى كه‌ركوك ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان داعش‌و هێزه عێراقیه‌كان ڕویداوه‌و له‌هه‌ردوولاش كوژراو هه‌یه.
له‌هێرشێكى هێزه عێراقیه‌كان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ى تیرۆریستان له‌دۆڵى ئه‌بو خه‌ناجر له‌پارێزگاى كه‌ركوك، دوو چه‌كدارى داعش كوژراون‌و كارمه‌ندێكى هێزه ئه‌منیه‌كانیش كوژراوه.
هه‌ر له‌هه‌مانكاتدا داعش په‌لامارى خاڵێكى لیواى دووى پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى داوه‌و ڕوبه‌روبونه‌وه له‌نێوانیاندا ڕویداوه‌و تائێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.
له‌سنورى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم داعش له‌كات‌و شوێنى جیاواز هێرشده‌كاته‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌كان‌و هه‌ردوولاش هۆكارى چالاكبونى داعش له‌و ناوچانه بۆ هه‌بونى بۆشایی ئه‌منى له‌نێوانیان ده‌گێڕنه‌وه.
ئ.ق