شارپرێس:
بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکوک زانیارییهكى مهترسیدار لهبارهى خۆڵبارینهكهى ئهمڕۆوه ئاشكرادهكاتو هاوڵاتیان ئاگاداردهكاتهوه لهوهى، خۆڵبارینى ئهمڕۆ ههڵگرى مادهیهكى كیمیایی مهترسیداره.
نەبیل مەهدى بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکوک ئاشكرایكردووه، "ئهمڕۆ 200 کەس ڕەوانەى نەخۆشخانەکانیان کراون کە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تهنگهنهفهسى بوون".
لهپهیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان ئاگادارى كردنهوه، "داوا لەهاووڵاتییان دهكهم بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت لەماڵەکانیان نەچەنە دەرەوە، بەوپێیەى ئەم خۆڵبارینە هەڵگرى ماددەى کیمیاییە مەترسیدارەکانە".
ئهوهشى وت، پێشتریش هۆشدارییان بههاووڵاتیانداوه کە بۆکارى زۆر پێویست نەبێت لەماڵەکانیان نەچنەدەرهوهو ئەگەریش چوونە دەرەوە بوتڵێک ئاو لەگەڵ خۆیان ببەن، چونكه چڕیى ئەم خۆڵبارینە بەئاستێکە کە هەڵگرى مادەى کیمیاییەو مەترسیداریشە.
هەر بەهۆی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتی فڕۆکەخانەکانى سلێمانی بەغداو نەجەف ڕاگیرانو لەچەندین پارێزگای عێراقیش دەوامى فەرمانگەکان کراوەتە پشوو.
لهلایهكى دیكهشهوه بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیانی پارێزگاکەو دەڵێت، "ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە ڕەنگە ببێتەهۆی جەڵتەو زیان بەکۆئەندامی هەناسە بگەیەنێت".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، "ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی عێراقی گرتووەتەوە خۆڵی مەترسیداری لەخۆگرتووە کە زیان بەکۆئەندامی هەناسەدان دەگەیەنێت".
تەندروستی کەرکوک دەشڵێت، "شەپۆلە خۆڵبارینەکە ماددەی (PM 2.5)ی هەڵگرتووە کە دەبێتە هۆی جەڵتەو کاریگەرییەکەی وەک کاریگەری ئەو چەوریە مەترسیدارانە وایە کە زیان بەخوێن دەگەیەنن".
داواشدەکات پێویستە هاوڵاتیان پابەندبن بەڕێکارە تەندروستییەکانو ماڵ بەجێنەهێڵن مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست ئەویش پێویستە دەمامک ببەستن.
بەگوێرەی ئامارە بەراییەکانیش، بەهۆی شەپۆلی چڕی خۆڵبارینەوە تائێستا دوو هەزار حاڵەتی تەنگەنەفەسی لەعێراق تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراقیش ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان تائێستا دوو هەزار حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراوە، بەڵام تائێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.
لەوبارەیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكردووه، "دامەزراوە تەندروستییەکانی عێراق بەلایەنی کەمەوە پێشوازییان لەدوو هەزار حاڵەتی تەنگەنەفەسی کردووە بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی خۆڵبارین کە ڕووی لەپارێزگاکانی عێراق کردووە".