شارپرێس:
بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن ڕایگەیاند، له ته‌رمی كچێكی 14 ساڵان ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه كه ده‌ركه‌وتووه خنكێنراوه.
ڕائید کاروان بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن ڕاگەیاند: شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕووداوێکی گیانله‌ده‌ستدان.
ئاماژەى بەوەش کردوە، دوای گەیشتنمان بە شوێنی ڕووداوه‌كه دەرکەوت کەوا کچێکه بە ناوی (هەستیا فارووق) كه به ڕووداوێكی دڵته‌زێن ئه‌ویش خنكانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن روونیکردەوە، كچه‌كه لەدایکبووی ساڵی 2008 و خوێندکار بووەو و دانیشتووی سەیدسادقە، بۆ مەبەستی کارکردن ڕووی لە پێنجوێن کردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه كه كچه‌كه خنکێنراوە یاخود خۆی خنکاندووە.