مانێ دەچێتە بایرن میونخ

وەرزش

27/05/2022‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی لیکیپی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بریکارەکەی سادیۆ مانێ چڕکردوەتەوە و نزیکن لەوەی کۆتایی بە ڕێکەوتنەکە بهێنن.

ڕۆژنامەکە روونیکردەوە، دوای ئەوەی چەندین جار کۆبونەوەیان ئەنجامدا لەئێستادا یانە باڤاریەکە ئامادەکاری دەکەن تا بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی مانێ ڕابگەیەنن.

ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشى باسکردوە، گرێبەستەکەی مانێ لەگەڵ بایرن بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت و نرخی گواستنەوەشی لە لیڤەرپوڵەوە 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

مانێ پێشتر دوپاتیکردەوە بەهیچ شێوەیەک نایەوێت لەبارەی داهاتوویەوە قسەبکات بەڵام پاش کۆتایهاتنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی خۆی ئاشکرادەکات.

ئەو یاریزانە تەنیا یەک وەرز لە گرێبەستەکەی مانێ ماوە و تائێستاش یانەی لیڤەرپوڵ گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان دەستپێنەکردوە.