شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چاودێران ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، ئەردۆغان ڕەزامەندی هێزە نێودەوڵەتییەکانی بۆ هێرشەکەی سەر ڕۆژئاوای کوردستان وەرنەگرتووە، بەڵام ئەردۆغان هەوڵدەدات ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدات بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوودا، لەلایەکی دیکەوە ناڕەزایی خەڵک لەده‌سه‌ڵاتى تورکیا ڕۆژ بەڕۆژ لەناوچە داگیرکراوەکانی سوریا زیادیکردووە.
لەکاتێکدا ئەردۆغان باس لەناوچەی "ئارام" دەکات لەڕۆژئاوای کوردستان‌و هەڕەشە لەهێرشێکی نوێ بۆ سەر هەرێمەکە دەکات، لەو ناوچانەی کە سوپای تورک‌و گروپە تیرۆریستییەکانی سه‌ربه‌خۆى داگیریانکردووە، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی ڕووى له‌زیادبوون كردووه دژى سوپاى توركیا‌و گروپه چه‌كداران، له‌به‌رامبه‌ر گرانى‌و كه‌میی موچه‌ى مانگانه‌یان.
لەناوچەکانی (ئیدلب، باب‌و ماری) لەسوریا کە لەدەستی گروپە تیرۆریستییەکان‌و سوپای تورکدان، دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه دژی ئەو سیاسەتە گۆڕانکارییە دیمۆگرافیانەیە، کە ئەردۆغان هەوڵدەدات لەڕۆژئاواو باکوری سوریا جێبەجێی بکات، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داواکاریەکانی تورکیایان بۆ بڵاوەپێكردنى ملیۆنێک پەنابەری سوری لەناوچە کوردییەکان، ئیدانەی کرد‌و داوایانكرد، کۆچبەران بگەڕێنەوە ماڵ‌و حاڵی خۆیان.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش‌دا خەڵکی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک‌و گروپەکانی سه‌ر به‌ئه‌نكه‌ره، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو دروشمەکانی "سوریا ئازادە، تورکەکان بڕۆنە دەرەوە"یان به‌رزكرده‌وه، بەڵام سوپای تورکیا‌و گروپە چه‌كداره‌كانیان بەگولەو چەک وەڵامی خەڵکیان دایەوەو به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران‌و برینداربوون.
چاودێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه داگیركراون بانگەشەو دەنگۆكانى ئەردۆغان به‌درۆده‌خاته‌وه له‌باره‌ى ناوچه‌ى ئارام، چونكه به‌ڕۆژ نائارامیی ڕوو له‌ژیانى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه ده‌كات.
هه‌روه‌ك چاودێران پێیانوایه، مه‌به‌سێكى تر‌ى ئه‌ردۆغان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، به‌دیوێكى تردا ئه‌وه‌یه، ده‌یه‌وێت کردەوەی هێزەکانی لەناوچە داگیرکراوەکان بشارێته‌وه‌و ئه‌وه‌ى ڕویداوه‌و ڕووده‌دات بشارێته‌وه.
بەپێی وتەی سه‌رکیس قەسارجیان ڕۆژنامەنووسی پسپۆڕی كاروبارى تورکیا کە شارپرێس قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، پێیوایه، سووربوونی ئەردۆغان لەسەر ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی دژی سوریا، ئەنجامی سیاسەتی ناوخۆیی تورکیایە.
قەسارجیان وەڵامی پرسیارەکانی شارپرێسی دایەوە سەبارەت بەئەگەری هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان‌و بارودۆخی عەفرین بەتایبەت‌و بارودۆخی ناوچە داگیرکراوەکان.
وردەکارییەکانی وتووێژەکە لەگەڵ سه‌رکیس قەسارجیان بەمشێوەیەیە:
سه‌رکیس قەسارجیان ڕۆژنامەنووسی پسپۆڕی كاروبارى تورکیا
شارپرێس: ئامانجی ئەردۆغان لەسووربوون لەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی داگیرکاری لەڕۆژئاواو باکوری سوریا بەتایبەتی لەمکاتەدا چییە؟
سه‌ركیس: سووربوونی ئەردۆغان لەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەباکوری سوریا، ئەنجامی هەژمارەکانی سیاسەتی ناوخۆی تورکیایە، بەتایبەتی تورکیا هه‌ڵبژاردنێكى چاره‌نوسسازى لەپێشه كه ساڵی داهاتووە، بۆیە ئەردۆغان وایده‌بینێت كه هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامارانه دەبێتە هۆكارێك بۆ بەهێزکردنی پێگه‌ى، لەهەمانکاتدا، لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئەردۆغان پێشبینیده‌كات، بەشێک لەکێشەی پەنابەرانی سوریا لەتورکیا چارەسەربکات، چونکە دوای ئەو ئۆپەراسیۆنانە تورکیا پەنابەرانی سوریا دەکوژێت‌و دەیانگوازێته‌وه بۆ ناوچە نوێکانی ژێر دەستی تورکیا.
لەئەنجامدا ئەم ئۆپەراسیۆنە نەک تەنها ئەردۆغان لەبارێکی گەورە ڕزگارناکات کە لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوودا هەڕەشە لەچارەنووسی دەکات، به‌ڵكو مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان دروستده‌كات كه ده‌بێته هۆى شێواندنى دیمۆگرافیاكه‌ى، به‌ڵام ئه‌نجامدانى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، ئه‌ردۆغان له‌چاوى ڕه‌گه‌زپه‌رستانى توركیا ده‌كاته پاڵه‌وان.
شارپرێس: ئایا گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکانی ئێستا‌و شەڕی ئۆکرانیا، کاتی زیاتر دەداتە ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی؟
سه‌ركیس: بێگومان گۆڕانە نێودەوڵەتییەکان‌و شەڕی ئۆکرانیاو دەرئەنجامە سیاسی‌و ئابوورییەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتیش، دەرفەتێکی باش بۆ ئەردۆغان دروستدەکات بۆ فشارخستنەسەری بۆ پەڕینەوەی هێڵە سوورەکان، چونکە تورکیا‌و ئەردۆغان باش ئاگاداری ئەوەن کە هێزە نێودەوڵەتییەکان چ ڕۆژئاوا‌و چ ڕوسه‌كانیش، نایانه‌وێت جگه له‌به‌ره‌ى شه‌ڕى ئۆكرانیا‌و ڕوسیا به‌ره‌یه‌كى تر‌ى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێمانوایه، سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا لاوازن‌و ئه‌وه‌ى وتویانه به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگریی له‌جه‌نگێكى له‌مشێوه‌یه بكه‌ن.
شارپرێس: ئەگەر تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێ ئەنجامبدات کاریگەری لەسەر دۆزی سوریا چی دەبێت؟
سه‌ركیس: بێ‌شک کاریگەرییەکانی داگیرکاریی تورکیا لەناوچە نوێیەکانی سوریا لەداگیرکارییەکانی پێشووی تورکیا خراپتر دەبێت، جگە لەداگیرکاریی‌و لەدەستدانی خاکی سوریا‌و پێشێلکردنی سەروەری سوریا‌و گۆڕانی دیمۆگرافی‌و تێکدانی ژێرخانی کلتوری، لەڕووی کۆمەڵایەتی‌و ئایینی‌و فیکریشەوە لەکۆمەڵگەی سوریادا باس لەشێوازی گۆڕانی دیمۆگرافی‌و گەشەسەندنی تورکیا دەکەین لەو ناوچانەی کە تورکیا داگیریکردوون، لەو ناوچانەدا ئۆپەراسیۆنەکان بەئەنقەست لەسەر بنەمای زمان‌و کەلتوورو ئایدۆلۆژیای تورکیبوون ده‌كرێن.
لەلایەکی ترەوە بارودۆخی مرۆیی لەهەرێمه‌كه‌ى ئێمه زۆر خراپتر دەبێت، چونکە ئەم هەرێمە پێشوازی له‌و ئاوارانه كردووه كه پێشتر به‌هۆى ئاڵۆزیه‌كانى ڕوویان له‌ئێمه كردووه‌و ناوچه‌كانیان داگیركراون، به‌دڵنیاییه‌وه توركیا په‌لامار بدات، شەپۆلێکی فراوانترى تری ئاواره ڕوومان لێده‌كاته‌وه‌و تووشی کارەساتێکی مرۆیی دەبینەوە.
شارپرێس: بەڵام ئەگەر ڕووسیا ڕێگەبدات تورکیا هێرشبکاتەسەر ته‌لڕه‌فعه‌ت‌و مه‌نبه‌ج، ئەوا پێگەی ڕژێمەکانی سوریا‌و ئێران چی دەبێت؟
سه‌ركیس: سوریا‌و ئێران، بەپێی دەرفەتەکانیان هەوڵده‌ده‌ن ڕێگریی لەو داگیرکارییە بگرن، لەلایەکی ترەوە ئێران زۆر نیگەرانە لەناوچەی ته‌لڕه‌فعه‌ت، بەڵام ئێران توانای زۆری نییە ڕێگریی لەو ئۆپەراسیۆنە بکات، لەلایەکی ترەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ئێران هەوڵدەدات پەیوەندیی خۆی لەگەڵ تورکیا بپارێزێت، چونکە ئێران لەکاتێکدا کە سزاى به‌سه‌رداسه‌پێندراوه تورکیا وەک دەرگایەکی پشوودان دەبینێت، له‌به‌رئه‌وه مەزەندە دەکەم کە ئێران نه‌توانێت لەبەردەم ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری تورکیا بوەستێته‌وه.
شارپرێس: لەم چەند ڕۆژەی دواییدا شاندی ڕووسیا سەردانی تورکیایان کردووەو بارودۆخی سوریایان تاووتوێکردووە، ئەم سەردانە لەمکاتەدا چ گرنگییەکی هەیەو ئەو فایلانە چین كه باسدەکرێن؟
سه‌ركیس: گرنگی ئەم سەردانە بۆ ڕوسیا ئەوەبوو لەڕێگەی ناتۆوە (تورکیا)، بۆچوونەکانى خۆی خستە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و بارودۆخی ئۆکرانیای ڕوونکردەوەو توركیاش سەرزەنشتی ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنساى كرد، ڕووسیاش ئەمە وەک سەرکەوتنێک دەبینێت لەکاتی ئابڵوقەی سیاسی‌و پەیوەندیی‌و دیبلۆماسیدا.
هاوكات ئەم سەردانە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی تورکیا بۆچوونی خۆی لەسەر باکوری سوریا دەرببڕێت، بەتایبەتی کە لاڤرۆڤ وتی، ڕووسیا گرنگی بەهەڕەشە ئەمنییەکانی تورکیا دەدات.
سەبارەت بەو ڕێککەوتنەی کە لەو سەردانەدا کراوە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بەگەنمی ئۆکرانیاوە هەیە ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بەدەستبهێنرێت، سوودێکی گەورەى دەبێت بۆ ڕووسیا، ئەم کێشەیەش بۆ تورکیا گرنگ دەبێت کە تورکیا وەک دروستکەری چارەسەری قەیرانێکی جیهانی وێنا بکات، بەڵام سەبارەت بەبارودۆخی سوریا پێشبینی هیچ شتێک ناکەم لەسەر زەوی ڕوو بدات، بەڵام ئەگەر ئەگەر سازشیش هەبێت، ئەوە بۆ تورکیا سوودێکی گەورەی دەبێت‌و ڕووسیاش لەدژی هەنگاوەکانی تورکیا لەسوریادا ناوەستێت.
شارپرێس: با بچینەسەر دۆخی عەفرین، دۆخی عەفرین وەک چاودێر‌و ڕۆژنامه‌وان چۆن دەبینن؟
سه‌ركیس: عەفرین پێویستی بەهەڵسەنگاندن‌و تێڕوانینی من نییە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەربەخۆو تەنانەت ئەو لایەنانەش کە پەیوەندیی باشیان لەگەڵ تورکیا هەیە وەک ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ENKS)و بەشێک لەهاوپەیمانی سوریاوە، دۆخی عەفرین بەخراپ دەزانن‌و دەڵێن، لەعەفرین تاوانی جه‌نگ ئەنجامدەدرێت.
لەهەمانکاتدا لەعەفرین سیاسەتێکی به‌ئەنقەست هه‌یه بۆ چۆڵکردنی لەکوردان، تورکیاش ئەو سیاسەتەی به‌رهه‌مهێناوه، ئێستا له‌وشاره کوشتن‌و کۆچکردن‌و گێچەڵکردن‌و زۆر كارى نه‌شیاوتریش بۆته پیشه‌ى ڕۆژانه‌ى گروپه‌كان‌و سوپاى توركیا، چونکە دۆخی عەفرین لەدەرەوەی چوارچێوەی مرۆڤایەتیدایه.
شارپرێس: ئەم ڕێپێوانانەى لەعەفرین لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌نجامدران لەدژی داگیرکاریی تورکیا‌و گروپە چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌توركیا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
سه‌ركیس: ئەوانەی کە دۆخی عەفرین دەزانن مانای ئەو ڕێپێوانانە ده‌زانن، تورکیا بەڵێنیدابوو به‌خه‌ڵكى ئه‌و سنووره کە هەرێمەكه ده‌بێتە باخچەیه‌كى بەهەشت‌و لەڕووی ئابوورییەوە پەرەی پێده‌دات، بەڵام دوای ئەو هەموو بەڵێنانە دەبینین کە بارودۆخی ئابووری خراپتر بووە لەجاران، لەهەمانکاتدا تورکیا مووچەی گروپە چەکدارەکان‌و ئەوانەی هاتوونەتە عەفرین زۆر کەمکردۆتەوەو زۆربەیان پشت بەو مووچانە دەبەستن، پاشان بەهۆی دابەزینی نرخی لیرەی تورکیەوە كه موچه‌یان به‌لیره ده‌داتێ، تورکیا بەهای کاڵاکانیشى بەرزکردۆته‌وه، لەئەنجامدا ئەوانەی لەعەفرین نیشتەجێبوون ئەو بارودۆخەی ئێستایان ڕەتکردەوە.
شارپرێس: ئایا ئەم ڕێپێوانانە هیواخوازن تورکیا سوریا بەجێبهێڵێت؟
سه‌ركیس: نەخێر، ئەم ڕێپێوانانە بەس نین، بۆ دەرچوونی تورکیا لەسوریا، سەرەتا پێویستە قەیرانی سوریا چارەسەربکرێت‌و هەموو هێزەکانی سوریا یەکبگرن، فشارە نێودەوڵەتییەکانی سەر تورکیا بۆ جێهێشتنی سوریا‌و کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکان زیاد دەکات.
ش.هـ