شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه 20 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان دروست بكات و ئه‌مرۆ فۆڕمى پڕكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون به‌شێوه‌ى ئۆنلاین بۆ كرێنشینان كاراكرا.
لەچەند رۆژى رابردوودا محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وبەرهێنان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: "هەر کەسێک هاوسەرگیریی کردبێت و سوودمەند نەبووبێت لە حکومەت دەتوانێت ناوی تۆماربکات، بەڵام ئەو کەسانەی هاوسەگیرییان نەکردووە دەبێت تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵ بێت."
لەبارەى نرخى یەکەکانیشەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، نرخی هەر مەترێکی دووجا لە نێوان 200 بۆ 350 دۆلار دەبێت و قیستەکانیشی لە نێوان 15-12 ساڵ دەدرێتەوە، بەڵام ئەمە خەمڵاندنە.
پێشتریش مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى ڕاگه‌یاندنى ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ كرێنشینان ووتى، بڕیاریانداوه 20 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان له‌ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن.
لینكى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه