پێشەکى:
ڕوانگەى حکومەتی هەرێمى کوردستان
لەبارەى ئیدارەدانی مەلەفى نەوت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو كۆمپانیای گشتی داده‌مه‌زرێنێت ئه‌وانیش كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌وت و غاز (KROC) كه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت له بواری دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز، هه‌روه‌ها كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت (KOMO) كه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بازاڕكردنی نه‌وت.
ده‌كرێ له لایه‌ك هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ر دوو كۆمپانیاكه هه‌بێت، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و كۆمپانیای سۆمۆ له بواره‌كانی هه‌مان په‌یوه‌ندی هه‌بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی هه‌مان په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌موو ئه‌مانه و ته‌واوكردنی ستراكچه‌ری كۆمپانیای سۆمۆ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی و كردنی به دامه‌زراوه‌یه‌كی فیدڕاڵی پێویست به بڕیاری هاوبه‌ش ده‌كات، كه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌و كۆمپانیایه بكات و پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه بۆ ئه‌و بێ، هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی دوو نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له به‌ڕێوه‌بردن و جومگه‌كانی كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان مافی ڕه‌تكردنه‌وه (ڤیتۆ)ـی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
1. سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی پابه‌ندییه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌رئه‌نجامی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه به‌رده‌وام بێت له فرۆشتنی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێم له ڕێگه‌ی هه‌مان كۆمپانیاكان، هاوكات له‌گه‌ڵ پێویستی دووباره چاو خشاندنه‌وه به گرێبه‌سته‌كان له ڕووی نرخ و لابردنی هه‌موو كۆت و ئاسته‌نگه‌كان كه كۆمپانیای سۆ به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌كانی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دایناوه.
2. له باره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له لایه‌ن هه‌ریمه‌وه، پێویسته ئه‌م داهاتانه بۆ هه‌ژمارێكی بانكی بگوازرێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خۆی هه‌ڵیبژێرێ و سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی بكات، هاوكات له میانه‌یه‌وه گواستنه‌وه‌ی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه بدات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بگوازرێته‌وه وه‌ك به‌شێك له پشكی بودجه‌ی فیدڕاڵی، تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌شه‌كانی تری له پشكی بودجه‌ی فیدڕاڵی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه به ده‌ست ده‌گات.
بەشى یەکەم:
ساڵ: 2019 چوونى شاندى هەرێم بۆ بەغدا
1. پێکهێنانی لێژنەی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان:
دوای متمانەدان بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن پەرلەمانی کوردستان لە10ی تەمموزی 2019 زایینى، شاندێک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت لە16ی تەممووزی 2019 سەردانی بەغدای کرد، ئەنجامی ئەم سەردانەش پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵا بوو لەنێوان هەردوولا.
2. لەڕێکەوتى 25ى 7ى 2019ى زایینى، حکومەتی هەرێمی کوردستان کارنامەیەکی پێشکەش کرد بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفتانەی بە هەڵواسراوی لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ماونەتەوە، گرفتەکانیش بریتین لە:
ـ پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان
ـ پرسى نەوت و غاز
ـ پرسە داراییەکان
ـ پرسى پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی فیدراڵی.
ئەم کارنامەیەش لە یەکەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هاوبەش لەڕێکەوتی 25ى 7ى 2019ى زایینى، گفتۆگۆی لەسەرکراو حکومەتی هەرێم جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی لەبواری نەوت و دارایی کردووە بەرامبەر پێدانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.
ساڵ: 2020
ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عادل عەبدولمەهدی
لەحکومەتەکەی د.عادل عەبدولمەهدی، لەسەر یەکەمین پڕۆژەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020 ڕێککەوتن کرا.
لەمبارەیەوە شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری، چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی فیدراڵ ئەنجام دا لەم کۆبوونەوەیەش ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوولای لێکەوتەوە، لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2020، لەم پڕۆژە یاسایەدا جە‌خت لەسەر پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە بەتایبەت نەوت و دارایی، کارنامەی بنەما سەرەتاییەکانیش بەمشێوەیەیە:
1. حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە پێدانی 250 هەزار بەرمیلی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو بە کۆمپانیای (سۆمۆ) داهاتەکانیش لە ئەژماری حکومەتی فیدراڵ دادەنێت، لەگەڵ ئاگادارکردنەوی (سۆمۆ) دەربارەی هەموو گرێبەستەکانی رابردووی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، هەروەها نرخ و بەهای گواستنەوەی نەوتە خاوەکە، ڕێککەوتنی فرۆشتنی نەوت بۆ ئەو کۆمپانیایانە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت.
2. ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرا توانای بەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 بڕی 450 هەزار بەرمیل بێت لە ڕۆژێکدا، هەروەها حکومەتی هەرێم هەموو زانیاری و داتای تایبەت لەو بڕەی دەمینێت لە بەرهەمی گشتی هەرێم بە تێچووی پێشبینیکراو پێشکەش بکات بە بڕی 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەمبارەوەش چەندین ڕاپۆرت بەوردەکاریی لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم و هەناردەکردن و فرۆشتن و بەکارهێنان و سەرمایەگوزاریی و وردەکاریی خەرجی تایبەت بە پڕۆسەو کاروباری تایبەت بە نەوت پێشکەشی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کران.
3. گواستنەوەی داهاتە نەوتییەکان لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵ بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بەپێی حوکمی یاسایی کارگێری دارایی فیدراڵ ژمارە (6) بۆ ساڵی 2019ى زایینى.
لە بەرامبەر ئەم خاڵەدا، پشکی هەرێمی کوردستان بە بڕی 12 ترلیۆن‌و 577 ملیار‌و 87 ملیۆن‌و 22 هەزار دینار دەستنیشان کرا، کە دەکاتە (857 ملیۆن دۆلار بۆهەر مانگێک)، ئەمە جگە لەگوژمەی گواستنەوەی نەوت لەکێڵگەکانی هەرێم بەبڕی 29 ملیۆن دۆلار بۆهەر مانگێک‌و لەسەر بنەمای کۆی گشتی خەرجی فیعلی (خەرجی ڕەوەن) و(النفقات الجاریە و خەرجی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان)، بەڵام بارودۆخی سیاسی ئەوکات و دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی د.عادل عەبدولمەهدی ڕێگربوون لەوەی ئەم پڕۆژەیە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.
ساڵ: 2020
ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتەکەى مستەفا کازمى
1. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی خۆی لەسەر نامەی وەزیری دارایی فیدراڵ د.عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی (ژمارە 802) لە19ى 5ى 2020ى زایینى، لەسەر ئەم بنەمایە چەندین کۆبوونەوە لەنێوان نوێنەرانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، لە ئەنجامدا ڕێککەوتن لەبارەی چەندین بەندی تایبەتییەوە کرا بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە داراییە هەڵواسراوەکان، ئەم خاڵەش ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بەنووسراوی ژمارە (13229) لەڕێککەوتی 15ى 8ى 2020ى زایینى جەختی لەسەردەکاتەوە.
ئەم ڕێککەوتنە ئاماژە بەوەدەکات:
ـ پێوسیتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت وەک بەشێک لەخەرجییەکانی هەرێم.
ـ ئەم بڕە پارەیەش لەسەر بنەمای هاوکێشەیەکی ژمێریاری دەستنیشان کراوە.
ـ ئەو بنەما هاوکێشییە ژمێریارییەش بریتییە لە خەمڵاندنی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەو داهاتە نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێن و داهاتەکانی دیکەی هەرێم.
ـ ئەمەش دەیسەلمێنێت کەحکومەتی فیدراڵ بڕی هەموو داهاتەکانی خەرێمی کوردستانی بە داهاتی نەوتی و داهاتەکانی دیکەی لە شایستە فیعلییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵ بڕیوە.
3. بەپێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ، پشکی هەرێمی کوردستان 12.16% بوو، بەڵام هەرێمی کوردستان بڕی تەنیا 320 ملیار دیناری لەحکومەتی فیدراڵەوە پێدەگەیشت، سەرەڕای ئەم ڕێککەوتنەش هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی لەبری مانگەکانی (ئایار، حوزەیران، تەمموزو تشرینی یەکەم)ـی 2020 وەرنەگرتووەو هیچ پاساوێکیش بۆ ئەم نەناردنە نەبوو، جگە لەوەش هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی پێشمەرگە خەرج نەکراوە، سەرەڕای دانانی خەرجی پێشمەرگە وەک بەشێک لە دەرماڵەکانی وەزارەتی بەرگری، بۆ زانیاریش ڕێککەوتن کراوە لەسەر پڕۆژەی دووەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020و ناردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
تێپەڕاندنى یاسا بە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوور
تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەپێچەوانەی بنەماکانی دەستوور:
جگە لەناڕەزایی هەرێم لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ بەشداری نوینەرانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، دەقی ماددەی (7)ی ئەم یاسایە دەڵێت: پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی گشتی خەرجی فیعلی (خەرجی ڕەوەن – جاری و پڕۆژەی وەبەرهینان) ئەژمار دەکرێت هەروەها مەرجی بۆ ئەم خەرجیانە داناوە بۆ هەرێم بریتییە لە ڕادەستکردنەوەی نەوتی هەرێم جگە لە داهاتی دیکەی نەوتی.
هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان جە‌خت لەسەر هەڵوێستی خۆی کردووەتەوە. هەڵوێستی خۆی بەپێی هەردوو نووسراوی ژمارە (1839) ڕێکەوتی 5ى 10ى 2020و ژمارە (379) لەڕێکەوتی 18ى 10ى 2020 دووپاتکردەوە، جە‌خت لەسەر ئەم خاڵانە دەکاتەوە:
1. ڕادەستکردنی ئەو داهاتەی لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان هاتووە، هەروەها پشتبەستن بە حوکمی یاسای کارگێریی دارایی فیدراڵی ژمارە (6) بۆ ساڵی 2019.
2. دەرچوواندنی یاساکانی (نەوت و غازی فیدراڵ، دابەشکردنی داهاتی فیدراڵ، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی، کۆمپانیای فرۆشتنی نەوت).
3. ڕادەستکردنی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بەو ڕێژەیەی لەیاساکەدا بڕیاری لەسەردراوە.
4. بەدووپاتکردنەوەی پڕەنسیپی شەفافیەت پشتبەستن بەحوکمی بڕگەی/ دووەم، بەندی /ب لەماددەی (34)ـی یاسای کارگێریی دارایی فیدراڵ ژمارە (6) بۆساڵی 2019.
5. حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لارییەکی نییە لەبارەی به‌ڕێوەبردنی گومرگەکان بە پێی حوکمی بڕگەی/ یەکەم لەماددەی (114)ـی دەستووری عێراقی فیدراڵ.
6. حکومەتی هەرێمی کوردستان وای دەبینێت ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی فیدراڵ بە قەرز وەریدەگرێت پێویستە ڕێژەیەکی دادپەروەرانەی لێ دیاری بکرێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم پرسەش بەڕوونی لەماددەی (106)ی دەستووری عێراق جەختی لەسەر کراوەتەوە.
7. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشاندەدات بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی فیدراڵ لەبواری وزەدا، بەهەردوو دۆسیەی کارەباو غازیشەوە، بەپێی ئەو ڕێکارە یاساییانەی هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون.
8. نووسراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ نووسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە (500) لە 26ى 11ى 2020.
لەکۆبوونەوەی ژمارە (45) له‌ڕێکەوتی 25ى 11ى 2020 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ سەرۆکی حکومەتی فیدراڵ نارد، تیایدا جە‌خت لەسەر هەڵویستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لەگەڵ دیدی حکومەت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەبارەی پڕۆژ یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2020.
بەشى دووەم
دیوانی ئەنجوومــەنی وەزیــرانی حکومــەتی هەرێمــى کوردســتان نــووسراوی بــۆ ئەمیندارییه گشــتیی ئەنجومەنــی وەزیرانى عێراقــى فیــدراڵ کــردووە کــە خــۆى وەڵامــى "نــوسراوى ژمــاره 2-5-8857 له‌ڕێکــەوتی 1ى 4ى 2020 داوه‌ته‌وه کــە ئاراسـتەی وەزارەتـی دارایـی حکومـەتی هەرێـم كرابـوو بـۆ ڕاگرتنـی خەرجكردنـی مووچــەی فەرمانبەرانــی هەرێمــی كوردســتان‌و لــەوەڵامیــدا هاتــووە:
یه‌كه‌م: سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش و تا ئێستاش ئامانجی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ به پێی ده‌ستوور و پشت به‌ستن به مادده‌كانی به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ.
دووه‌م: دەستوور مافی بەشداریکردنی وەک بنەمایەکی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی بۆ ئەو هەرێم و پارێزگایانە مسۆگەر کردووە کە لە دەسەڵاتی فیدراڵیدا بە پێی بنەماکانی یەکسانی و دەرفەتی یەکسان و دادپەروەری ڕێک نەخراون بۆ هەرێمێک، كه ناكرێت دروست ببێت به‌بێ بوونی بنه‌مای یه‌كسانی له نێوان هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كان و پاڕێزگاكانی تری عێراق له ڕووی سوود وه‌رگرتن و پیاده‌كردنی مافه‌كانیان، له ناویشیاندا مووچه و شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران، له ڕاستیدا فه‌رمان كردن به ڕاگرتنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكارییه، به تایبه‌تی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی حكومه‌تی فیدڕاڵ له پازده پارێزگا عێراقییه‌كه‌ی تر به ئاسانی ده‌ڕوات به‌بێ بوونی هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر مه‌رجه‌كان، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی ته‌واوی به‌شه‌كانی تری عێراق نییه و له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا خزمه‌تی گشتی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: له مادده‌ی (56)ـی یاسای كارگێڕی دارایی فیدڕاڵی ژماره (6)ـی ساڵی 2019دا هاتووه كه له‌واده‌ی ده‌رچوونییه‌وه ده‌ستده‌كرێت به‌ساڵی دارایی داهاتوو، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌كه‌م/ بڕگه‌ی (نۆیه‌م) له ساڵی دارایی وا پێناسه‌ی كردووه كه بریتییه له‌و ماوه‌یه‌ی كه كه تێیدا یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 تائێستا بڕیاری له‌سه‌رنه‌دراوه، بۆیه ساڵی دارایی تائێستا ده‌ستی پێنه‌كردووه، ئه‌مه‌ش واتای وایه كه ئه‌م یاسایه نه‌چووه‌ته واری جێبه‌جێكردن، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رنه‌كردنی ڕێنماییه‌كان كه كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌گوێره‌ی مادده‌ی 54ى یاساكه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی ده‌ركردنی ئه‌و ڕێنماییانه كرده‌وه له میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 30ى نیسانی 2020 له‌به‌غدا.
چواره‌م: بۆ سه‌پاندنی ڕاستی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده (13)ـی یاساكه، وه‌زیری دارایی پابه‌ند كردووه به‌ده‌ركردنی گشتاندن بۆ خه‌رجكردن به‌ڕێژە‌ی یه‌ك له‌سه‌ر 12 له‌كۆی گشتی خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی ڕابردوو واته ساڵی (2019) و له‌سه‌ر بنه‌مای مانگانه تاكو په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2020، هه‌روه‌ها بڕگه‌ی سێیه‌می هه‌مان مادده زانیارییه كۆتاییه‌كانی دارایی ساڵی ڕابردوو (2019)ـی له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه داراییه‌كانی ساڵی 2020 دیاری هه‌ژماركردووه.
پێنجه‌م: هه‌رێم مانگانه مافی خۆیه‌تی 1/12ـی خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی خه‌رجییه داراییه‌كانی ساڵی دارایی 2019 وه‌ربگرێت وه‌ك ته‌واوی پارێزگاكانی تری عێراق و به‌پێی خشته‌ی ژماره (1)ـی هاوپێچكراو، له‌و كاته‌ی هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی یاسای كارگێڕی دارایی ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2020 هیچ خه‌رجییه‌ك له‌شایسته داراییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رجنه‌كراوه، جگه له‌خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی تایبه‌ت به‌دابینكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌گاته 452 ملیار دینار، كه ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داوای ڕاگرتنی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش پێشلكاری ئه‌و یاسایه كه پشتی پێ ده‌به‌سترێت.
شه‌شه‌م: مادده‌ی (10/ دووه‌م-ج) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2019 حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ند ده‌كات به دانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناویشیاندا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕینی بڕی زیانه‌كان له پشكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستنه‌كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بڕی 452 ملیار دیناری مانگانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین كرد وه‌ك خه‌رجییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه كۆی گشتی ساڵانه ده‌گاته پێنج تریلیۆن‌و 228 ملیار دینار له‌كۆی گشتی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی خه‌رجی جاری‌و خه‌رجی وه‌به‌رهێنان له‌ساڵی 2019 كه ده‌كاته بڕی 10.599.025.811 دینار له‌ناویشیاندا دابینكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه كه ده‌كاته بڕی 816 ملیار دینار له‌چوارچێوه‌ی خشته‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان، به‌ڵام هیچ بڕە شایسته‌ییه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان له‌ناویشیاندا مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رجنه‌كراوه وه‌ك جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (10/ دووه‌م-ج) له‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2019، كۆی گشتی ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌بوو به‌هه‌رێمی كوردستان بدرێت، به‌ڵام كه نه‌دراوه وه‌ك له‌خشته‌ی ژماره (2)ـی هاوپێچكراو ده‌رده‌كه‌وێت، زیاتره له‌به‌های ئه‌و زیانه‌ی كه به‌ر داهاتی گه‌نجینه‌ی گشتی فیدڕاڵی كه‌وتووه له‌ئه‌نجامی ڕاده‌ستنه‌كردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌كۆمپانیای سۆمۆ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حه‌وته‌م: پشت به‌ستن به بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی (27)ـی یاسای كارگێڕیی دارایی بۆ ڕاگرتنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه جێبه‌جێنه‌كراوه، له‌وانه:
1. مادده‌ی (27) له‌یاساكه، وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردووه به دابه‌زاندنی (مبالغ المترتبه) له‌سه‌ر حه‌واڵه‌نه‌كردنی داهاتی نه‌وت و غاز و هه‌ر بابه‌تێكی تر له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌وانه‌ش (ته‌مویلكردنی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان) نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای مانگانه، جێبه‌جێكردنی ئه‌مه پێویست به دیاریكردنی پاره‌داركردنی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به پێی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ بۆ ساڵی دارایی 2020 بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به دابه‌زاندنی داهاته‌كان بكات.
2. خه‌رجكردنی ڕێژە‌ی یه‌ك له‌سه‌ر 12ى له‌كۆی گشتی خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كان بۆ خه‌رجییه جارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی ساڵی ڕابردوو واته (2019) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای مانگا تائه‌وكاته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2020 په‌سند ده‌كرێت، ڕێكارێكی یاساییه‌و پشتبه‌ستووه به‌حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌مادده‌ی 13ى یاسای كارگێڕی دارایی كه به‌شێواز (صیغه)ـیه‌كی ڕه‌ها هاتووه بێ بوونی هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی پێنجه‌م له‌مادده‌ی 27ی یاساكه، هه‌روه‌ها هیچ بۆچوون‌و ئیجتیهادێك له ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كه بوونی نییه، بۆیه هه‌ڵپه‌ساردنی خه‌رجكردنی ڕێژە‌ی یه‌ك له‌سه‌ر 12ى بۆ هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نییه، چونكه له‌یاساكه‌دا هیچ ده‌قێك نییه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی خه‌رجكردنی ئه‌م ڕێژه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌زاندنی (مبالغ المترتبه) به‌هۆی حه‌واڵه‌نه‌كردنی داهاته‌كان له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
3. بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر گه‌نجینه‌ی گشتی كه‌وتووه به‌هۆی ڕاده‌ستنه‌كردنی ئه‌و بڕە نه‌وته‌ی كه ده‌بوو هه‌رێمی كوردستان بیدات له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2019 دابه‌زێندراوه، به‌ڵام ئه‌م پرسه بۆ ساڵی دارایی 2020 پێویستی به‌ده‌ركردنی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 هه‌یه كه پڕۆژە‌یاساكه‌ی به‌ڕێككه‌وتن له‌لایه‌ن هه‌ر دوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 ئاماده‌كراوه، كه تێیدا پابه‌ندییه دارایی‌و نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكراوه به‌رامبه‌ر به‌خه‌رجكردنی شایسته داراییه جێگیركراوه‌كان له‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2020، به‌مشێوه‌یه له‌ئێستادا میكانیزمێكی ڕوون بۆ دیاریكردنی چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی داهاته‌كان له پاره‌داركردن و خه‌رجی ساڵانه‌ی هه‌رێم بوونی نییه، كه ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستی به ده‌قێك هه‌یه له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2020 یانیش له‌میانی لیژنه‌یه‌ك كه له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به به‌شداری به‌ڕێزتان و به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له 20ـی نیسانی 2020 به‌ڕێوه‌چوو، پێشنیازكرا.
4. جە‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه له‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 دروست بووه له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020، هیوادارین كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت له ئه‌گه‌ری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، كه بارودۆخی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق حكومه‌تیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و ئێستا بووه‌ته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌م حكومه‌ته ناتوانێت پڕۆژه‌یاسای پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
هه‌شته‌م: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به پێی ده‌ستوور به‌شێكه له سیستمی به‌رگری عێراق و چه‌ندین قوربانی داوه به تایبه‌ت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆر، به‌ڵام تا ئێستا شایسته‌كانی پێشمه‌رگه له مووچه و خه‌رجییه‌كانی پڕچه‌ككردن و ئاماده‌كردن و مه‌شقپێدانه‌وه‌ی خه‌رج نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌ك ده‌ق له ناو یاساكانی بودجه‌ی فیدڕاڵی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـوه، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـوه مووچه‌ی پێشمه‌رگه بخاته ئه‌ستۆی خۆی، هه‌روه‌ها له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـوە به‌هه‌مان شێوه تێچووی جه‌نگی دژ به‌داعشی له‌ئه‌ستۆگرتووه سه‌ره‌ڕای بوونی ته‌نگژە‌ی دارایی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌شوباتی 2014ـەوە پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ بڕاوه، هه‌روه‌ها مووچه‌ی پێشمه‌رگه له‌ساڵی دارایی 2019و 2020 خه‌رجنه‌كراوه كه ده‌گاته بڕی 68 ملیار دیناری مانگانه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌خشته‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان بۆ ساڵی 2019 جێگیركراوه.
نۆیه‌م: هه‌رێم پێشتر و ئێستاش زیاتر له ملیۆنێك ئاواره و په‌ناهه‌نده‌ی له خۆ گرتووه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێچووی خه‌رجی ئه‌و ئاواره و په‌ناهه‌ندانه‌ی له‌هاوڵاتیانمان له‌پارێزگاكانی تر له‌ئه‌ستۆگرتووه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی چاودێری ئاسایش‌و ته‌ندروستی و فێركردن و دابینكردنی پێداویستی و پێویستییه‌كانی بژێویان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014، ته‌واوی ئه‌وانه‌ش له ڕاپۆرتی هاوپێچكراو خراونه‌ته ڕوو، كه هاوكات ڕوون كراوه‌ته‌وه حكومه‌تی فیدڕاڵ هیچ به‌شدارییه‌كی نه‌كردووه.
ده‌یه‌م: حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌وه‌ته‌ی شوباتی 2014وە تاساڵی 2019 شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌رێم په‌نا بباته به‌ر دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه بۆ پاره‌داركردن و خه‌رجی و پێداویستییه‌كانی له میانی قه‌زر كردن و گرتنبه‌ری ته‌قه‌شوف و ڕێكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان و پاشه‌كه‌وتی ناچاری به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، هاوكات له‌گه‌ڵ دابینكردنی خه‌رجی بۆ ژماره‌یه‌كی گه‌وره له په‌ناهه‌نده و ئاواره‌كان و تێچووی جه‌نگی دژ به تیرۆر، كه هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی دارایی ببێته‌وه، هاوكات هه‌رێم پشتوانی له ساغكردنه‌وه‌ی شایسته‌كان ده‌كاته‌وه له نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی ڕابردوو، ئه‌مه‌ش له میانی میكانیزمگه‌لێك كه له یاساكانی بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ بۆ دیاریكردنی ماف و ئه‌ركه‌كانی هه‌ر دوو لا ئاماژە‌ی بۆ كراوه.
له كۆتاییدا بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان نه‌گۆڕە و سیاسه‌ته‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسیه‌یه به پێی ده‌ستوور و یاسا و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی ده‌بێت، داوا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌ی هاوبه‌ش كه هه‌ر دوو لا له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی به‌غدا له 20ـی نیسانی 2020 له‌نێوان نوێنه‌رانی (ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ و شاندی هه‌رێمی كوردستان) پێی گه‌یشتووین، چاو به‌و ڕێكاره بخشێننه‌وه كه له نووسراوی سه‌ره‌وه‌تان ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه دیاره ناوه‌ڕۆكی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه ڕاسپارده‌ی ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی نووسراوه‌كه‌تان ده‌كات و داوای به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات وه‌ك سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی تری حكومه‌تی فیدڕاڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو لا به به‌شداری دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی هه‌رێمدایه له پابه‌ندبوونه‌كان و مافه‌كانی له ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوور و یاساكانی بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵه‌كانی 2014 تاكو 2019 به مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزینه‌وه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان به پابه‌ندبوون به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كه له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژیاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ بۆ ساڵی دارایی 2020 له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین و تێیدا چاره‌سه‌ری پابه‌ندییه دارایی و نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ردوولامان كرد به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات، بۆیه ئومێده‌وارین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بۆ ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه له میانی گه‌یشتن به ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای فیدڕاڵی هاوبه‌ش بۆ نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنی داهاته‌كان.
هاوپێچه‌كان:
1- خشته‌ی ژماره (1) خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كان و خه‌رجییه جارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2019.
2- خشته‌ی ژماره (2) خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز بۆ ساڵی دارایی 2019.
3- خشته‌ی ژماره (3) شایسته‌كانی هه‌ریمی كوردستان به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2019.
4- خشته‌ی ژماره (4) تایبه‌ت به بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو له ساڵی 1963 تاكو ساڵی 2003.
5- ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به زانیارییه تایبه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تێچووه‌كانیان.
6- خشته‌ی ژماره (5) پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ و بڕی ناردراو له ساڵی 2014 تاكو 2019.
7- خشته‌ی ژماره (6) خه‌رجییه‌كانی تایبه‌ت به به‌های كڕینی كاره‌با له هه‌رێم به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (كار، قه‌یوان، فۆكس ئینه‌رجی، به‌ختیار گرووپ، ماس) كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خه‌رجییانه‌ی به دۆلار به وه‌به‌رهێنه‌ران داوه له ساڵی 2019.
8- خشته‌ی ژماره (7) تایبه‌ته به دیاریكردنی بڕی وزه‌ی كاره‌بای ئاماده‌كراو بۆ پارێزگای كه‌ركووك كه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه سووته‌مه‌نی پێویستی بۆ دابین كراوه.