شازادەی جێنشینی کوەیت پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

جیهان

22/06/2022‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەشعەل ئەحمەد جابر، شازادەی جێنشینی کوەیت ئەنجومەنی ئوممە (پەرلەمانی کوەیت)ی  هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە شازادەی جێنشینی کوەیت بە فەرمانێک پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە، هاوکات بڕیاریشدرا هەڵبژاردنێکی نوێ لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت.

هاوکات شازادەی جێنشینی کوەیت باسی لەوەشکردووە، مەبەستیانە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە گەل قسەی خۆی بکات.

مەشعەل ئەحمەد جابر وتوشیەتی، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سیاسی کوەیت و ئەنجامدانی هەڵبژاردن وەک خۆی دەکەن.