بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکاری لە کاندیدی سەرۆککۆمارەوە ھاتە دەنگ

کوردستان

23/06/2022‌ 7876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەبارەی گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆککۆمارەوە ھاتە دەنگ.

سەرچاوەیەكی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکاری لە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمارەوە بەشارپرێسی ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكراونەتەوە گوایە كاندیدی سەرۆك كۆمار دەگۆڕدرێت دوورن لەراستیەوەو ھیچ بنەمایەکیان نییە.

سەرچاوە باڵاکەی شارپرێس ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەتا ئێستا كاندیدی یەكێتی نیشتمانی هەر دكتۆر بەرهەم ساڵحەو هیچ گۆڕانكارییەك رووینەداوە و ڕووشنادات.
بە وتەی سەرچاوەکە یەکێتی پێداگیرە لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە بۆ خۆی و ھەموو ھەوڵی بۆ ئەو مەبەستە خستۆتە گەڕ و ھەرزووش قسەی کۆتایی خۆی کردوە.

هەروەها سەرچاوەکەى شارپرێس جەختیکردەوە کە یەکێتى ھیچ نیەتێکی نییە لەو بڕیارەی پاشەکشە بکات لە بەرامبەر ھیچ ئیمتیاز و پۆستێکی تردا.