ئەمریکا فیزا ناداتە جۆکۆڤیچ

وەرزش

27/06/2022‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، یاریزانى تێنسی سەر زەوی رایگەیاند، ناتوانێت بچێتە ئەمریکا بەهۆی ئەوەى ڤاکسینى وەرنەگرتووە، بۆیە فیزای پێنادرێت.

جۆکۆڤیچ ئاماژەى بەوەشکردوە، حەزدەکات بچێتە ئەمریکا، بەڵام ئەوە ناکرێت و هیچ شتێک نییە کە بتوانێ بیکات، ئەوە پەیوەندی حکومەتی ئەمریکایە بۆئەوەى بڕیار لەسەر ئەم کێشەیە بدات کە ئایا رێگەى پێ دەدەن بچێتە خاکى ئەو وڵاتە کە ڤاکسینى بەکار نەهێنابێت.

هەروەها روونیشیکردەوە، ئەگەرچی رێگەشی پێنەدرێت، بەڵام ئەو کاری خۆی دەکات و هەوڵ دەدات بۆ بردنەوەى  بردنەوەی نازناوی ویمبڵدۆن.

س.هـ