زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار

عیراق

05/07/2022‌ 2510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی کوتلەی بەدر له‌په‌رله‌مانى عێراق نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی په‌رله‌مان یەکلادەکرێتەوە،ده‌شڵێت:"یەکەم ھەنگاو بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت".


مەھدی تەقی سەرۆکی کوتلەی بەدر له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێکھێنانی حکومەت لەدوای جەژن‌و دوای کۆتاییھاتنی پشووی وەرزی یاسادانانی په‌رله‌مانیش‌و دەستپێکردنی وەرزی نوێ، دۆسیەکە یەکلادەکرێتەوە.

ئه‌وه‌شى وت:"دوای جەژنی قوربان زنجیرەیەک کۆبوونەوەو دانوستانی چڕ لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بەڕێوەدەچن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێکھێنانی حکومەت‌و یەکەم ھەنگاو بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سه‌عد مه‌تڵه‌بى سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند، نزیکترین سیناریۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەژێر سایەی بەردەوامی ململانێی نێوان یەکێتیی‌و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، بریتییە لەدوبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 لەناو پەرلەمانی عێراقدا.

سه‌ركرده‌ شیعه‌كانیش ده‌ڵێن:"هۆكارى دره‌نگ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌ له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتیدا".

ش.هـ