شارپرێس:
وه‌زیرى دارایی به‌ریتانیا ده‌ستى له‌كاره‌كه‌ى كێشایه‌وه‌و له‌شوێنى ئه‌و كوردێكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌وه بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكرا.
پاش دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پێشووی دارایی، بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا نەدیم زەهاوی وەک وەزیری دارایی نوێی وڵاته‌كه‌ى ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌و پۆسته‌ى نه‌دیم بۆى ده‌ستنیشانكراوه، بەوەزیری تاج دەناسرێت‌و سێیەم بەهێزترین پۆستە لەشانشینی بەریتانیادا لەدوای سەرۆک وەزیران‌و جێگرەکەی.
پێشتر زەهاوی وەک وەزیری بەرپرس لەدابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەستنیشانکراو پاشان بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کردیە وەزیری پەروەردەو ئێستاش وه‌زیرى تاج. نەدیم زەهاوی بەبنەچە کوردەو ڕه‌گه‌زنامه‌ى بەریتانیای هەیە، لەساڵی 1967 لەبەغدا لەدایکبووە، لەکۆلێژی لەندەن بڕوانامەی بەکالۆیۆسی لەبواری ئەندازیاریی کیمیادا بەدەستهێناوە.
نەدیم ساڵی 2010 بوو به‌ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، دواتر لەساڵی 2018 تاوەکو تەممووزی 2019 وەزیری دەوڵەت بەوەکالەت بۆ کاروباری خێزان‌و منداڵان بووە.
ساڵی 2020، لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناو پێویستیی وڵاتان بەخێراترکردنی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین، نەدیم زەهاوی بووە وەزیری دەوڵەت بەوەکالەت بۆ کاروباری ڤاکسین.
هەروەها ڕۆژی 15ى 9ى 2021 بوو به‌وەزیری پەروەردەی بەریتانیاو تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 5ى 7ى 2022 لەو ئەرکەدا مایەوە.
ش.هـ