شارپرێس:
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە گه‌ڕانه‌وه‌ى خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئه‌فسه‌رانى پێشمەرگەى ئاشكراكرد‌و مژده‌یه‌كیش به‌ئه‌فسه‌رانى پێشمه‌رگه ده‌دات‌و ده‌ڵێت:"لەنزیکترینکاتدا، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی ئێوه‌ش دەردەچێت".
ڕۆژى 4ى ئه‌م مانگه شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێم‌و سه‌رۆكى حكومه‌ت خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەى بۆ ساڵانی 2018و 2019 واژۆكردووه‌و وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش فه‌رمانى وزارى پێده‌رده‌كات.
ئەمڕۆ 6ی تەمموزی 2022 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌فه‌رمى به‌ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاویكرده‌وه، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەرکردو ڕێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتەبەر.
فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان له‌كاتى واژۆكردن له‌سه‌ر ڕێكاره ئیدارییه‌كان
ئه‌وه‌ش هاتووه، دوای بڕینی ڕێکارە یاساییەکان‌و تەواوکردنی ڕۆتیناتی ئیداریی، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆزو ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی 2018و 2019ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا سەرۆکی ئەرکان وتویه‌تى:"کارکراوە بۆ تەواوکردنی خشتەکانی 2018و 2019ی یەکەکانی 70و 80، موژدە بەئەفسەرانی یەکەکانی 70و 80 دەدات، کە لەنزیکترینکاتدا، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت".
له‌كۆتاییه‌كانى مانگى 4ى ئه‌مساڵدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەبەردەم ژمارەیەک لەبەرپرسانی وەزارەتەکەی ڕونکردنەوەی لەبارەی پرسەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران (تەرقیە)و ژمارەیەک پرسی دیکەدا.
ئه‌وكات وتى:"هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ ئەوەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگەو ئەفسەران بچێتە سەر ڕێڕەوی خۆیی‌و لەکاتی خۆیدا بکرێت، بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگەش دوو خشتەمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو چاوەڕوانین ڕەزامەندی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی دوو خشتەی دیکە ڕەوانە بکەین".
ش.هـ