کەشناسیی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای ڕاگەیاند

کوردستان

05/08/2022‌ 1111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەكات، لە رۆژی دووشەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیەوە کاریگەری شەپۆلی گەرما کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن. 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی دووشەممە 8ی ئابەوە  پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆڵەگەرمەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە رۆژی لاوازدەبێت.

بە پێی پێشینییەكانی كەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی بە شێوەیەک لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 یان 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 یان 43 پلەی سیلیزی کرکووک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە سنوری گەرمیان و پارێزگای كەركوك پلەكانی گەرما لە ڕۆژدا دەگاتە 50 پلە.

س.س