شارپرێس:
توركیا هێزى زیاتر له‌سنوره‌كانى كوردستان كۆده‌كاته‌وه‌و ڕوانگه‌ى سوریش بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایده‌كات، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا تورکیا نزیكه‌ى چوار هه‌زار ھێرش‌و بۆردومانی بۆ ڕۆژئاواى كوردستان ئەنجامداوە".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه، سوپای تورکیا ھێزێكى زۆرى سەربازیی ڕەوانەی سنوره‌كانى حه‌سه‌كه له‌ڕۆژئاواى كوردستان كردووه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و گوندانه‌ى حه‌سه‌كه كه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) تێیدا جێگیرن.
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی ئاشكراكراوه‌و ئاماژه به‌وه‌كراوه، جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا‌و گروپە چەکدارەکان لەگوندەکانی زرگانی سەر بەسەرێکانی‌و گوندەکانی تەلتەمر لەپارێزگای حەسەکە زیادیانکردووەو سوپای تورکیا ھێزێکی زۆر زیاتری ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردووە.
هاوكات ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا تورکیا سێ هه‌زارو 763 ھێرش‌و بۆردومانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە کە بەھۆیانەوە 33 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 124ى دیكه‌ش برینداربوون".
ش.هـ