شارپرێس
چەند هاوڵاتییەكی ناحیەی بەكرەجۆ ئاماژە بەوە دەکەن کە زەوییەكانیان كە تاپۆیە لەسەریان لە ساڵی 2019ەوە شارەوانی دابەشیكردووە و پێیان
وتوون نەیانزانیوە بەناوی ئێوەوەیە.
دوای سێ ساڵ لە دابەشكردنی زەوییەكەیان
لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە، هاوڵاتییەک بەناوی هەرێمەوە بۆ شارپرێس وتی: زەوییەكەمان وەك پشكی خێر دابەشكراوە
لەكاتێكدا لە تاپۆ بەناومانەوەیە، سێ ساڵە دەستی بەسەردا گیراوە و ڕێگە نادەن
بیكەین بە هیچ.
ئەو هاوڵاتییە وتیشی: كێشەكە هەر ئێمە نین و
خەڵكی تریش توشی هەمان كێشە بووە و داوا لە داواكاری گشتی دەكات، لەسەر كێشەكەیان
بێتە سەرخەت.
زەوی ئەو هاوڵاتیانە پارچە چارچەكراوە و شیشی
تێدا داكوتێنراوە و لە نوسینگەكانی خانوبەرەدا كڕین و فڕۆشتنی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا
هێشتا بەناوی ئەوانەوەیە.
زەوی ئەو هاوڵاتیانە ڕووبەرەكەی زیاتر لە 10
هەزار مەترە و سەرۆكی شارەوانی بەكرەجۆیش پشتڕاستی قسەی خاوەنی زەوییەكان دەكاتەوە
و دەڵێت: هەركات ماستەر پلانی ناوچەكە دەرچوو بەپێی یاسا قەرەبوو دەكرێنەوە.
س.س