شارپرێس:
یانه‌ی بەرشەلۆنەى ئیسپانی بە فه‌رمی گرێبه‌ستی یاریزان گاڤی تا سيی حوزه‌یه‌رانی ساڵی دووهه‌زارو بیستوشه‌ش درێژكرده‌وه.
یانە ئیسپانییەکە مه‌رجی یه‌ك ملیار یۆرۆی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه دیاریكردوه، به‌مه‌ش گاڤی شەشەمین یاریزانه لە دوای ئەنسۆ فاتی و فێران تۆرێس و رۆناڵد ئاراوخۆ و رافینیا و جیولس کۆندێ كه له بڕگەی سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا ئه‌م بڕە پاره‌ی بۆ دانرابێت.
گاڤی له ده‌ستپێكی كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له ڕیزی یانه‌ی ریاڵ بێتیس بوو دواتر له وه‌رزی دووهه‌زاروپانزه بۆ دووهه‌زاروشازده ڕووی له تیپی لاوانی یانه‌ی بەرشەلۆنە کرد كه هه‌رزوو توانی ببێته جێی سه‌رنجی یانه‌كه‌و خۆی له ریزی تیپی پله یه‌كی بلاوگرانا بینیه‌وه.
له ماوه‌ی وه‌رزی رابردوو ئه‌م یاریزانه ئاستێكی باشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد، بۆیه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بەرشەلۆنە ره‌زامه‌ندی نیشاندا به نوێكرده‌وه‌ی بۆندی گاڤی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ له ڕیزی یانه‌كه‌دا.
س.هـ