ئەو شەش خۆراکەی زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنن

تەندروستی

17/09/2022‌ 693 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن ئەگەر دەتەوێت پارێزگاریی لە تەندرووستیی دڵ و لولەکانی خوێنت، ئەوە دەبێت بەکاربردنی هەندێک جۆر خۆراک کەمبکەیتەوە، بەوپێیەی کاریگەریی نەرێنیی لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن، کە ئەوانیش بریتیین لە:


شیرینییەکان
شیرینییەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکری زیادکراویان تێدایە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی هۆکارەکانی مەترسیی بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، وەک قەڵەویی، هەوکردنەکان، بەرزی کۆلیسترۆڵ و شەکرە.

هەروەک بەپێی ماڵپەڕی وێب مێدیسین، شیرینییە بەنانکراوەکان یەکێکە لە زیانبەخشترین خۆراکەکان بۆ تەندرووستیی دڵ.

کاربۆهیدرایتی دووبارە
زۆرجار کاربۆهیدراتی دووبارە بە شەکر و ماددە زیادکراوەکان ئامادە دەکرێت و ئەمانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن.
دیارترین سەرچاوەی شەکر و کاربۆهیدرایتە دووبارەکان بریتین لە سۆسی زەڵاتە، سۆسی مەعکەرۆنی، نان و شیری کەم چەوریی.

بورگر
خواردنی چەوری تێر لە ئاژەڵەکان، بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ کاربۆهیدرات تێکەڵ دەکرێت، ڕەنگە کاریگەری زیانبەخشی هەبێت لەسەر تەندروستی دڵ،  هەربۆیە ڕێنمایی دەدرێت لە خوردنی ژەمە خێراکان دووربکەوینەوە کە پێکهاتەی خوالێتی نزمیان تێدا بەکارهاتووە و بەشێوەیەکی ناتەندرووست لێدەنرێن.

گۆشتی پڕۆسیسکراو
گۆشتی پڕۆسێسکراوی وەکو لوولەقیمە دەوڵەمەندە بە چەوریی تێر، جگە لەوەی بڕێکی زۆر لە خوێیان تێدایە، ئەمەش وادەکات پەستانی خوێن بەرزببێتەوە و دواجار کاریگەریی بکاتە سەر تەندرووستیی دڵ.

خواردنە سورەوەکراوەکان
چەندین لێکۆڵینەوە ئەوەیان سەلماندووە کە پەیوەندیی هەیە لەنێوان خواردنەوە سوورەوەکراوەکانی وەکو پەتاتە و مریشک و ژەمە سووکە سوورەوەکراوەکان و تێکچوونی تەندروستیی دڵ، بەوپێیەی سوورکردنەوەی خۆراک دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی سوودبەخش.

خواردنەوە غازییەکان
خواردنەوە گازییەکانیش ئاستی شەکری ناو خوێن بەرزدەکەنەوە، ئەمەش وادەکات گوشارێکی زیاتر بکەوێتە سەر خوێنبەرەکانی دڵ و دواجار مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی