شارپرێس:
ئاژانسى ناساى ئه‌مریكى ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته هێڵى سورى مه‌ترسیداره‌وه بۆ ژیان، شارپرێس به‌دواداچونى كرد‌و ده‌ركه‌وت ئه‌و مه‌ترسیه به‌هۆى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى ده‌ستڕۆیشتوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ڕویداوه.
ئاژانسی بۆشاییگه‌رى ئاسمانى ئه‌مریكى ناسراو به(ناسا) ناوچه‌ى (کواشێ) كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پیشه‌سازییه له‌سنورى پارێزگاى دهۆك له‌هه‌رێمى كوردستان، لەنەخشەی ژینگەییدا ده‌خاته ھێڵی سوری مه‌ترسى ژیانکردن بەھۆی مەترسی گاز‌و پاشماوە ژەھراوییەکانەوە بۆسەر ژینگەو تەندروستی مرۆڤ.
شارپرێس دیدارێكى له‌گه‌ڵ خەلیل مەحمود قائیمقامی قەزای سێمێل ئه‌نجامدا كه كۆمه‌ڵگه‌ى پیشه‌سازیی كواشێ ده‌كه‌وێته سنورى ده‌سه‌ڵاتى ئیداریی ئه‌وه‌وه، له‌و دیداره‌دا باس له‌وه‌ده‌كات، چەند ساڵێکە دانیشتوانی پارێزگای دھۆک‌و بەتایبەت دەوروبەری (کواشێ) ناڕەزایی زۆریان بەرامبەر به‌کۆمەڵگه‌ی پیشەسازیی کواشێ هه‌یه‌و داوای داخستن یاخود گواستنەوەی بۆ شوێنێكى دیكه ده‌كه‌ن.
له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شارپرێس قائیمقامی قەزای سێمێل دانى به‌وه‌دانا، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌پاڵاوگه‌كان پابه‌ندى مه‌رجه‌كانى كاركردن نه‌بون‌و سه‌ربارى بڕیارێكى حكومه‌تیش بۆ داخستن‌و كارنه‌كردنیان، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان به‌دزى‌و به‌شێوه‌ى قاچاخ به‌رده‌وامن له‌كاركردن.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه ئه‌وه زانیوه، له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كواشێ 50 پاڵاوگه بونیان هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان پێكهێندراوه‌و 15یان ده‌ركه‌وتوه سه‌رپێچى گه‌وره‌یان كردوه له‌ڕوى (ژینگه‌یی، خراپى كولێتى‌و گرنى نرخ)و به‌و هۆیه‌شه‌وه داخراون‌و دراون به‌دادگا.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، له‌و 35 پاڵاوگه‌كه‌ى دیكه كه ماونه‌ته‌وه باس له‌وه‌ده‌كرێت 12یان ڕێكاره‌كانیان جێبه‌جێكردوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس ئه‌و پاڵاوگانه ڕێكاره‌كانیان جێبه‌جێنه‌كردوه، به‌ڵكو به‌هه‌مان ئه‌و سه‌رپێچیانه كارده‌كه‌ن كه پێشتر كردویانه‌و به‌هۆى كه‌سانى باڵا‌و ده‌ستڕۆیشتوى ناو پارتی دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه به‌رده‌وامن له‌كاركردن.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، ئه‌و 23 پاڵاوگه‌یه‌ى دیكه‌ش كه ماون، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان‌و لیژنه‌كان به‌رده‌وامن له‌لێكۆڵینه‌وه له‌كاركردنى ئه‌وانیش.
ش.هـ