دواین ئامار سەبارەت بە قوربانییەکانى خۆپیشاندانەکانى ئێران

کوردستان

22/09/2022‌ 865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێکخراوی هەنگاو بۆ بۆمافی مرۆڤ رایگەیاند، تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ١٥ خۆپیشاندەر کوژراون و ٧٣٣ کەسی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت، "دەیان کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین ئاماری خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ چوارشەممە لانی کەم هەشت هاوڵاتی ناڕازیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، زیاتر لە ٢٨١ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون و دەیان کەسیش دەستبەسەر کراون و لەناو ئەوکەسانەی کوژراون و دوومێرد منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و ١٦ ساڵ بوونیان هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کوژراوەکان بەسەر شارەکانی ئورمیە، شنۆ، شائاباد، و ئەیوان دابەشبوون.

هاوکات، ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە، لە شارەکانی تەبرێز و مەشهەد و قەزوین سێ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە بە چەقۆ یان گوللـە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراون.

لەبەشێکی دیکەی ئامارەکەی رێکخراوی هەنگاودا هاتووە، پۆلێنبەندیی ١٥ هاوڵاتی کوژراو بەگوێرەی شارەکان:
ئورمیە:
١-فەرجاد دەروێشی
٢- عەبدوڵڵا محەممەدپوور
٣- مەتین عەبدوڵلاپوور
٤- دانش ڕاهنەما
شنۆ:
١-ئەمین مەعرفەت ١٦ساڵە
٢-میلان حەقیقی
٣- سەدرەدین لێتانی
دیواندەرە:
١-فواد قەدیمی
٢- موحسین محەممەدی
سەقز:
١-فەرەیدوون مەحموودی
کرماشان:
١- مینوو مەجیدی
شائاباد:
١- سەعید محەممەدی
ئیلام:
١- موحسین قەیسەری
دێولان
١- رەزا لوتفی
پیرانشار:
١_ زەکەریا خەیاڵ

س.هـ