شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا، لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، سنوری برادۆست جارێکی دیکەو بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک تۆپبارانکرایه‌وه، دوو فڕۆکەی جەنگیش بەئاسمانی ناوچه‌كه‌دا دەسوڕێنەوە.
ڤیدیۆ: سیروان برادۆستی
پەیامنێری شارپرێس لەشوێنی تۆپبارانەکە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دوشەممە بۆ سێیەم ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك لەسنوری برادۆست سوپای پاسدارانی ئێران كوێستانه‌كانى (بەربزین، بن پەرێز، هۆڕنێ، ناو ڕوباران‌و گەروا سنگا) تۆپباران دەکات‌و زیانی مادیشى بەهاوڵاتیان‌و کۆچەرییەکان گەیاندوە.
پەیامنێری شارپرێس ئەوەشیخسەڕوو، "هاوڵاتیان‌و ڕەوەندو کۆچەرییەکان شوێنەکانیان جێهێشتوە بەرەو شوێنە ئارامەکان".
هاوكات ئه‌وه‌شى وت:"سه‌ربارى به‌رده‌وامى تۆپبارانه‌كان، دوو فڕۆکەی جەنگی ئێرانیش گه‌یشتونه‌ته ئاسمانى هه‌رێم‌و بەئاسمانی ناوچه‌كه‌دا دەسوڕێنەوە".