شارپرێس:
كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات له‌شارپرێسه‌وه ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئێران بۆسه‌ریان ئاشكراده‌كه‌ن‌و وه‌زیرى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمیش بڕیارى به‌هاناوه‌چونى حزبه‌كان ده‌دات.
عەتا سەقزی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بۆ شارپرێس قسه‌یكردو ڕایگه‌یاند، "به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ى 18 درۆنى بۆمبڕێژكراوه‌وه زۆر بەخراپی لەبارەگاکانمان دراون‌و قوربانیشمان هەیە".
وتیشى:"تائێستا ورده‌كاریی قوربانیه‌كانمان نەزانراوە كه ئاخۆ زیانە گیانییەکان چەندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه خەڵکمان هەیە بێسەروشوێنه‌و له‌ناو ئه‌وانه‌ش ژن‌و منداڵیشیان تێدایە".
به‌وته‌ى سه‌قزى، "تائێستا درۆنه‌كان به‌ئاسمانى باره‌گاكانى ئێمه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و به18 درۆن له‌كۆمه‌ڵه دراوه‌و بیناو باره‌گاكانمان خاپوربون، چونكه سه‌رجه‌م درۆنه‌كان خۆكوژو بۆمبڕێژكراوبون".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هاوكار عه‌لى وته‌بێژى ته‌ندروستى كۆیه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌ى سه‌ر كه‌مپى كۆیه، 9 بریندار كه شه‌شیان ئافره‌ت‌و 3 پیاو بون گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى شه‌هید د.خالید له‌كۆیه‌و تائێستا دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌وباره‌یه‌وه سۆران نوری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکرات به‌شارپرێسى وت:"سەرجەم بنکەو بارەگاکانمان قوتابخانەو کەمپی پەنابەرانیشمان بۆردومانکراوەو بریندارمان هەیە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون‌و تائێستاش ژمارەکە دیارنییە".
بەگوێره‌ى وته‌ى سەرچاوەیەک له‌قه‌زاى كۆیه كه تایبه‌ت بۆ شارپرێس قسه‌یكرد ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، بەهۆی بۆردومانە موشەکیەکانی ئێران بۆسەر بارەگای حزبی دیموکرات تائێستا 10 بریندار‌و دوو شەهید هەیە.
بەگوێره‌ى قسەی شایتەحاڵێکیش کە ماڵەکەی نزیک بارەگای دیموکراتە بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه 15 جار قه‌ڵاى دیموكرات بۆردومانكراوه‌و لەئێستاشدا دەنگی تەقەیەکی زۆر لەو شوێنە دەبیسترێ".
له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌فه‌رمانى وه‌زیرى ته‌ندروستى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەندروستی هەولێر ژمارەکی زۆر ئەمبوڵانس‌و تیمی فریاگوزاریی ڕەوانەی شاری کۆیە کردوه‌و سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێریش خراونەته حاڵه‌تى ئامادەباشی بۆ چارەسەرکردنی برینداران.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شارپرێس ڕاگه‌یاند، "ئاگاداری بۆ ناوەندەکانی خوێندن لەناو سەنتەری کۆیەو ئەو گوندانەی دەوامی ئێوارانیان هەیە بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ سەلامەتی بۆ هەمولایەک دەوام ڕادەگیرێت‌و نەچن بۆ قوتابخانەکانیان".
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێران بۆردومانی چەند بنکەو بارەگایەکی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەهەرێمی کوردستان کرد.
ش.هـ