شارپرێس:
سالار باسیره مامۆستاى زانكۆ كتێبى بیره‌وه‌ریه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "من نه له‌شاخ بوم‌و نه ڕۆژانێك پێشمه‌رگه بوم، نه له‌گوند ژیاوم‌و نه سه‌ربازیم كردوه‌و نه سیاسه‌تمه‌دار بوم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێكم هه‌یه بۆ وتن".
باسیره ده‌ڵێت:"له‌م یاداشته‌دا باس له‌ژیانی خۆم‌و بیره‌وه‌ریه‌كانم ده‌كه‌م تا جێهێشتنی نیشتمان‌و تا ئه‌م چركه ساته‌ی ژیانی تاراوگه‌م، تێیدا باس له‌ئازارو ڕۆژگاره ناخۆشه‌كانی ژیانی خۆم‌و كه‌سانی دیكه‌ش ئه‌كه‌م، هه‌ربۆیه ناوم لێنا ژیانی من له‌نێوان به‌رداشی نیشتیمان‌و تاراوگه‌دا".
له‌باسى كتێبه‌كه‌یدا باسیره ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "چیرۆكی ژیانی موهاجیرێك كه زۆرێك له‌مرۆڤه‌كانی تر ئه‌كرێ خۆیانی تێدا ببیننه‌وه، ئه‌م په‌ڕتوكی بیره‌وه‌ریه لایه‌نی ژیانی شار‌و منداڵی، خێزانیی، مێژوو، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری‌و كه‌لتوریی‌و سایكۆلۆژی له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها ژیانی خوێندنم له‌وڵات‌و ئه‌ڵمانیاو مامۆستایم له‌زانكۆی سلێمانی".
ئه‌م كتێبه ئێستا لەسەرجەم شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەستە.