شارپرێس:
پارێزەری کۆمپانیای جێبەجێکاری سیستمی کامێرای خاڵ بهخاڵ ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە تەقە لەکامێراکان کراوەتەوە، دهشڵێت:"زیانێکی زۆری بەخاڵێکی کامێراکان گەیشتوه".
لاوەند فەرەیدون پارێزەری کۆمپانیاکە لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر تەقەکردنەکەی جاری پێشوو سکاڵامان کردوە، بەڵام تائێستا هیچ تۆمەتبارێک دەستگیرنەکراوەو کەیسەکە لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردودا تەقە لەهەمان ئەو کامێرایانەی ڕێگای پیرەمەگرون بۆ سلێمانی کراو زیانی بەکامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەویی گەیاند.