شارپرێس:
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر ڕوداوى هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كه‌ناڵێكى ئاسمانى هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت، "ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانى سزابدرێن".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى هێرشیانكردۆته‌سه‌ر كه‌ناڵێكى ڕاگه‌یاندنى عێراقى‌و بونه‌ته مه‌ترسى بۆسه‌ر كارمه‌ندانى ناو ده‌زگاكه له‌به‌رزترین ئاست یاسایان پێشێلكردوه‌و ئازادى ڕۆژنامه‌وانیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه ئه‌مه ناچێته چوارچێوه‌ى ناڕه‌زایی ئاشتیانه.
كازمى ده‌ڵێت، "داواى به‌سزاگه‌یاندنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌مكاره‌و پاراستنى دامه‌زراوه میدیاییه‌كانمان كردوه".
شه‌وى ڕابردوو له‌شارى به‌غدا هێرشكرایه‌سه‌ر كه‌ناڵ چوار‌و به‌شێكى زۆرى كه‌ره‌سته‌كانى ناو باڵه‌خانه‌كه شكێندراون‌و له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى لیوا برینداركراوه.
ئ.ق