گرنگیی بادەم بۆ توشبوانی نەخۆشیی شەکرە

تەندروستی

05/10/2022‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتێکی پزیشکیی نوێ گرنگیی خواردنی بادەمی بۆ توشبوانی نەخۆشیی شەکرەو کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر تەندروستیی ئاشکراکرد.


ڕاپۆرتەکە كە ماڵپەڕی WebMD كە تایبەتە بەتەندروستیی مرۆڤ بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردوە، بادەم دەوڵەمەندە بەچەندین ڤیتامین، لەوانە ڤیتامین Aو هەندێك كانزای وەك مەنگەنیز، دژە ئۆكسان، پرۆتین، مس‌و کالیسیۆم.

جەختی لەوەکردۆته‌وه‌، خواردنی بادەم کاریگەریی زۆرباشیی لەسەر تەندروستیی ئەو نەخۆشانە هەیە.

ئەوەش هاتوە، بادەم ئاستی شەکری ناو خوێن دادەبەزێنێت‌و ڕۆڵی هەیە لەڕێکخستنی ئاستی ئەنسۆلین لەجەستەدا، هەروەک دەوڵەمەندە بەمەگنیسیۆم کە مەترسیی توشبون بەشەکرە کەمدەکاتەوە، لەحاڵەتی توشبونیش بەنەخۆشییەکە، بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی هەیە لەسەر ڕێکخستنی ڕێژەکەی لەخوێندا، جگەلەوەی هەر جۆرە لێکەوتەیەکی تەندروستیی مەترسیدار  بەنەخۆشییەکە سنوردار دەکات.

لەبەشێکی تردا هاتوە، "توشبوی نەخۆشیی شەکرە زیاتر مەترسیی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵی هەیە، بەڵام بەخواردنی بادەم ئەگەری توشبون بەو نەخۆشییە کەمدەکاتەوەو لێکەوته‌ی مەترسیداری نەخۆشیی شەکرە لەسەر تەندروستیی دادەبەزێنێت.

و: ئاکۆ ئاڵی