ئۆپیك بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت

ئابوری

05/10/2022‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێکخراوی ئۆپیك پڵەس رەزامەندی دەربڕیوە بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

 سەرچاوەیەك لە رێکخراوی ئۆپیك بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، رێکخراوەکە رەزامەندی دەربڕێوە بە کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بڕیارەی ئۆپیك کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت کە ماوەی چەند هەفتەیەكە لە خوار 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش روونکراوەتەوە، روسیا و سعودیە کار لەسەر ئەوە دەکەن لە رۆژێكدا یەك ملیۆن بۆ سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا کەمتر بەرهەم بهێنن.

لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند.