چی لەبارەی سودەکانی خواردنی بادەم لەسەر تەندروستیی دەزانی؟

تەندروستی

27/10/2022‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژەرانی زانکۆی کینگز کۆلیج تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر کاریگەرییەکانی بادەمی تەواوو هاوڕدراو وەک سوکە ژەمێک لەسەر تەندروستیی کردوە، لەئەنجامدا دەرکەوتوە، ئەو خۆراکە کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە لەسەر دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ گەشەی بەکتریا سودبەخشەکان لەناو ڕیخۆڵەدا.

بەگوێرەی پێگەی "میدیکاڵ ئێسکپرێس" لێکۆڵینەوەکە کە 87 کەس بەشدارییان تێداکردوەو ماوەی 4 هەفتەی خایاندوەو لەو ماوەیەدا ئەوکەسانە ڕۆژانە 56 گرام بادەمی تەواوو هاڕدراویان پێدراوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتوە، بەخواردنی هەردوو جۆری بادەم بەتەواوی‌و وردکراو، جۆرێک لەترشی چەوری زنجیرە کورت دابیندەکەن کە پێی دەوترێت بوتیرات، سەرچاوەیەکی سەرەکیی سوتەمەنییە بۆ خانەکانی ناوپۆشی قۆڵۆن، هەروەها خواردنیان تەندروستیی ڕیخۆڵە بەهێزدەکات ئەویش لەڕێگای دابینکردنی ژینگەیەکى لەبار بۆ گەشەکردنی بەکتریا دۆستەکان.

ئەنجامەکان ئەوەیاندەرخستوە، دەکرێت بادەم بۆ چارەسەری قەبزیی بەکاربهێنرێت، هەروەک توانای ڕیخۆڵەکان بۆ مژینی مادە خۆراکییەکان بەهێزتردەکات.

و: ئاکۆ ئاڵی