شارپرێس:
ئێران ناسنامەی ئەو هێرشکارەی ئاشکراکرد کە لەشاری شیراز پەلاماری مەزارگەیەکی شیعەکانی دابوو.
كۆمارى ئیسلامى ئێران پاسپۆرتی هێرشکارەکەی سەرمەزاری شاهچراخی شاری شیرازی ئاشکراکرد کە تیایدا 15 لەزیارەتکارانی مەزارگەکەی کوشت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، ئەوکەسەی کە هێرشهكهى ئهنجامداوه ناوی سوبحان کومرۆنییە کە بەناوی خوازراوی ئەبو عایشە لەنێو ڕێکخراوی داعشدا ناسراوە.
ڕاشیدهگهیهنێت، "ئەوكهسه لەبنەڕەتدا خەڵکی تاجیکستانەو ئهوكهسهشى لەگەڵیدا بوه واته ڕێکخەری هێرشەکە خەڵکی وڵاتی ئازهربایجانە وێنەی لەگەڵ سوبحاندا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ناسنامەو پاسپۆرتی ئەو ڕوننەکراوەتەوە کە بەوتەی دەزگا ئەمنیهکانی ئێران لەفڕۆکەخانەی ئیمامەوە هاتۆتە ناو خاکی ئێرانەوە".
ڕۆژى 26ى 10ى ئهمساڵ چەکدارێک هێرشیکردەسەر مەزارگەی چلچراغ لەشاری شیرازو بههۆى تەقەی هەڕەمەکیهوه 15 زیارەتکار کوژرانو 30 کەسی دیکەش برینداربون.
ی.ن