ئاگاداری ئەم6 جۆر خۆراکە بە "دڵ" وێراندەکەن

تەندروستی

12/11/2022‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن، هەندێکجۆر خۆراک هەیە زیانی گەورە بەدڵ‌و لولەکانی خوێن دەگەیەنن، هەربۆیە لەپێناو پارستنی تەندرووستییدا واباشترە خۆ لەبەکارهێنانیان بەدووربگرین یان بەکارهێنانیان کەمبکەینەوە، کە ئەوانیش بریتین لە:

خواردنەوە گازییەکان: لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی کوتوپڕ ئاستی شەکری ناو خوێن بەرزدەکەنەوە، بەوەش خوێنبەرەکان تووشی رەقبوون و گیران دەکەن.

شەکری دووبارە: ئەو جۆرە شەکرە لە جۆرە جیاوازەکانی ساسدا هەیە، لەوانە کەچەب، هەروەک لە نانی سپییشدا هەیە.

شیرینییەکان: لەبەرئەوەی لەشەکر پێکهاتوون، هەربۆیە کێشە بۆ پرۆسەی بەئۆکسێنبوونی سرووشتیی لە جەستەدا دروستدەکەن و دەبنە هۆی گیرانی خوێنبەرەکان.

گۆشتی پڕۆسێسکراو: وەک لوولەقیمە و مەرتەدێللا کە بڕێکی زۆر لە ماددەی دەستکردی وەک نیترات و فۆسفاتیان تێکراوە، جگە لەوەی بڕێکی زۆر لە خوێیان لەخۆگرتووە. لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندوویانە کە ئەم خواردنە بەڕێژەیەکی بەرز پەیوەستە بە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵەوە.

خواردنە سوورەوەکراوەکان: ئەو جۆرە خۆراکانە دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.

خواردنەوە وزەبەخشەکان: دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ و هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی خەو.

و: ئاکۆ ئاڵی