شارپرێس:
پارێزگارى هه‌ولێر زانیارییه‌ك له‌باره‌ى دروستكردنى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبون بۆ كرێچى‌و كه‌مده‌رامه‌تانى پارێزگاكه‌ى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دوو شوێنى زۆرباشى هه‌ولێر یه‌كه‌كان دروستده‌كرێن‌و سه‌رۆكى حكومه‌تیش له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا به‌ردى بناغه‌یان داده‌نێت".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "مژدە بەخەڵكی كەمدەرامەت‌و كرێچیه‌كان دەدەین كە به‌مزوانه مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبون لەهەولێر دادەنرێ‌و دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكەش، ناوی ئەوكەسانە ئاشكراده‌كرێن كە فۆڕمیان پڕكردۆتەوە".
دەشڵێت:"لەدوو شوێنی زۆرباشى هەولێر یه‌كه‌كان دروستده‌كرێن‌و لیژنەیەكیش كاری پاككردنەوەی ناوەكان دەكات، دوای پاكتاوكردنی ناوەكان‌و ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە، ئەوكات بەوپەڕی شەفافی‌و دادپەروەری‌و بەپێی مەرجەكان، ناوەكان‌و به‌چاودێریی داواكاریی گشتی، پرۆسه‌ی تیروپشك بۆ كرێنشینه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتى بڵاویكردۆته‌وه، شوێنی یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبون لەهەولێر كە بۆ زیاتر لەچوار هەزارو 100 یه‌كه‌یه، دەكەوێتە نێوان شەقامی 120 مەتری‌و 150 مەتری.
پێشتر ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ئاشكرایكرد، دروستكردنى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبون بۆ خه‌ڵكانى هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت، پێكدێت له‌سێ جۆر یه‌كه، ئه‌وانیش (80 مەتری بەپێشەکی چوار ھەزار دۆلار‌و 100 مەتری بەپێشەکیی پێنج ھـەزار دۆلار‌و 120 مەتریش بەپێشەکیی شەش ھەزار دۆلار دەبێت‌و قیسته‌كانیش به15 ساڵ ده‌درێنه‌وه.
ش.هـ