شارپرێس:
پارێزگارى هه‌ولێر ورده‌كاریی بڕیارێكى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "لەسنوری هه‌ولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردوە بەدواداچون بۆ بەکارهێنەران‌و کۆمپانیاکانی تایبەت بەسیستمی شۆڤاژ بکەن"، ده‌شڵێت، "یەکەم‌و کۆتا بڕیارمان ڕاگرتنی سیستەمەکەیە".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، "دواى ڕوداوه‌كه‌ى دهۆك وەک پارێزگای هەولێر هەموو ئامادەیەکمان دەربڕیوە بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك، لەساتی ڕودانی ڕوداوەکەوە سەرۆکی حکومەت پەیوەندی پێوەکردین‌و داوای‌کرد هەرچی زوە کارکردن‌و بەکارهێنانی سیستەمی شۆڤاژ لەکەرتی گشتی‌و تایبەت لەسنوری پارێزگای هەولێرو پارێزگاکانی تر بوەستێت".
ده‌شڵێت:" ئەمڕۆش وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارى نوێ ده‌رده‌كات ئه‌مه‌ش دواى هه‌ردوو ڕوداوه‌كه‌ى سلێمانى‌و دهۆك".
پارێزگارى هه‌ولێر باس له‌وه‌شده‌كات، "بۆلێکۆڵینەوە لەهۆکارو دەرخستنی ڕاستیەکانی ئەم بابەتە هەر لەکاتی ڕوداوەکەی سلێمانی، لەپارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکمان دەرکرد".
ئاشكراشیده‌كات، "بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگریی له‌ڕودانى ڕوداوى هاوشێوه بكه‌ین، سەرجەم بەنزینخانەکان کە غازی LPG لێ دەفرۆشرێت، ئاگادارمانکردونەوە لەماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوبەرایەتی نەوت‌و کانزاکانی هەولێر بکه‌ن بۆ خۆ تۆمارکردن‌و بەکارهێنانی‌و شێوازی فرۆشتنەکەی".
باس له‌وه‌شده‌كات، "هەر پەیوەست بەم بابەتە، سەرۆک وەزیران‌و ژمارەیەک لەوەزیری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆبونەوە بۆ ئه‌وه‌ى بەدواداچون لەم ڕوداوانەی بەهۆی ئەم سیستەمەوە ڕویانداوە کە هۆکارەکانی چییە، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕابسپێردرێن هەنێک ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ دوبارە نەبونەوەیان".
چ.م
