مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

کوردستان

24/11/2022‌ 2709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە بایکۆت ڕادەگەیەنن، ئەویش بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

لە دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا دەسەڵاتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە ئەنجومەنی ڕاژە سپێردرا، ئەنجومەنەکەش بڕیاریدا هاوشێوەی ڕابردوو کە فەرمانبەر لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پلەی بەرز دەکرایەوە، پلەی بەرز نەکرێتەوە.

بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ڕاژە لەڕێگەی لیژنەیەکەوە دەبێت، فەرمانبەران و مامۆستایان ئەو کارە بە زەوتکردنی مافی یاسایی فەرمانبەر بۆ پلەبەرزکردنەوە ناودەبەن و دەڵێن "بەپێی ئەو بڕیارە بێت، میزاجی شەخسی ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەبێت".

هەربۆیە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریانداوە بایکۆتی دەوام بکەن، تا ئەو کاتەی پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا دەکرێت.