شارپرێس:
درێسێكى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كه له‌یانه‌ى یۆڤانتۆس بوه، بۆ قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیا‌و سوریا ده‌فرۆشرێت.
مێرى دیمیراڵ یاریزانى یانەى یۆڤانتۆس ڕایگه‌یاند، دواى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆو وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى لێى، درێسێكى ڕۆناڵدۆ كه له‌یانه‌ى یۆڤانتۆس بوه ده‌خرێته مه‌زادى ئاشكراوهو ده‌فرۆشرێت.
دیمیراڵ ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ڕۆناڵدۆ خۆى دڵته‌نگ بوه بهكارهساتهكهو بڕیاره دواى فرۆشتنى درێسه‌كه، پاره‌كه‌ى بگه‌یه‌ندرێته ده‌ستى لێقه‌وماوانى بومه‌له‌رزه‌كه لهتوركیاو سوریا.
ڕۆژى شه‌شى ئه‌م مانگه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك لهباكورو ڕۆژئاواى كوردستان تۆماركراو قوربانیه‌كانى هێنده زۆرن كه وه‌ك كاره‌ساتێكى مرۆیی وێنا ده‌كرێت.
ئ.ق