شارپرێس
حكومەتی هەرێم بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە ڕۆژی 20ی مانگ تا 24 مانگی كردە پشووی فەرمی.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان لە 20ی مانگەوە دەستپێدەكات تا 24ی مانگ و ڕۆژی 25 مانگە كە دەكاتە ڕۆژی سێ شەمە دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە و پشووەكە سەرجەم دامودەزگاکان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینی فەلەك ناسان ڕۆژی پێنجشەمە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی هەینی جەژنی ڕەمەزانە، بەڵام دادگای باڵای سعودییە ڕایگەیاندووە كە ئێوارەی پێنج شەمە سەیری مانگ دەكەن و دواتر بڕیار دەدەن.