شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕۆژژمێرى فه‌رمى له‌هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژى دوشه‌ممه‌ى داهاتوو پشوى فه‌رمیه‌و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش بڕیارێك له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژه ده‌دات.
لەخشتەی پشوەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی یەكی ئایار، پشوی فەرمی دەبێت لەهەرێمی كوردستان‌و سەرجەم دامودەزگانی حكومەتیش دەگرێتەوە.
بەگوێره‌ى ئەو پشوانه‌ی لەڕۆژژمێری حكومەتی هەرێمدا دیاریكراوە، ڕۆژی دوشەممه‌ى داهاتوو لەهەرێم پشووی فەرمی دەبێت، به‌بۆنه‌ى یەكی ئایار ڕۆژی جیهانى كرێكاران‌و بڕیاریشە چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر لەهەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت.
بەوپێیه‌ى ئەو خشتەیەی قوتابخانەكانیش بڵاویانكردۆتەوە بۆ تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان، ڕۆژی یەكی ئایار پشوەو هیچ تاقیكردنەوەیەك بەڕێوەناچێت.
بەبریارێکی پێشتری وەزارەتی پەروەردە، ئەو ڕۆژەی کە بەر پشوو دەکەوێت بۆ ڕۆژی دواتر تاقیکردنەوەکەی ئەنجامدەدرێتو لەبری ئه‌وه‌ى ڕۆژى 8ى 5ى 2023 تاقیكردنه‌وه‌كان كۆتاییان بێت، ڕۆژى 9ى 5ى 2023 تاقیکردنەوەکان تەواو دەبن.