شارپرێس:
له‌م ڕێگه‌یه‌وه له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك به‌رده‌وامده‌بین له‌گه‌ڵتان...
عێراق هێزێكى زۆر ڕه‌وانه‌ى كه‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور ده‌كات‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریى زیاتر ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر كه‌مپه‌كه‌دا بسه‌پێنێت"، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌كه‌مپه‌كه ورده‌كاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، کەمپی شەھید ڕۆستەم جودی لەمەخمور لەلایەن سوپای عێراقەوە گەمارۆدراوەو داوادەکەن ئەو چەکانەی ھەیانە ڕادەستی بکەن.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار تایبەت بەشارپرێسى ڕاگەیاند، "بەردانەوەی ئاوی زیاتر لەلایەن تورکیاوە بۆ عێراق بۆ ئێمە شتێکی نامۆ نەبوو، چونکە دڵنیابوین لەوەی عێراق دەبێت کارێک بکات دژی ئێمە، ئەوەی ئەمڕۆش بۆ ئێمە چاوەڕوانکراوبوو، بەڵام خەڵکی ئەم کەمپە 30 ساڵە چەکیان ھەیە بۆ پاراستنی خۆیان تائێستا چەندین شوێن‌و جێگەیان گۆڕیوە چەکیان ھەر ھەبوە، ئەم چەکەش بۆ پاسەوانی خۆیان بوە بۆیان ئاسان نییە گەمارۆدان‌و چەکدانان".
سه‌باره‌ت به‌دروستبونى گرژیش، سه‌رچاوه‌كه نه‌یشارده‌وه، "تائێستا گرژیى دروستنه‌بوه، به‌رپرسانى كه‌مپه‌كه‌ش جه‌ختیانكردۆته‌وه نایانه‌وێت گرژیى دروستبێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه چه‌كدانان قبوڵ نییه".
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ى شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، له‌ئێستادا له‌نێوان پۆلیسى فیدراڵى‌و سوپاى عێراق‌و به‌رپرسانى كه‌مپه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌و سوپا‌و پۆلیس داوایانكردوه، تاڕاده‌یه‌ك ئاساییه چه‌ك دانه‌نێن، به‌ڵام ده‌بێت ڕێگه بده‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى، ته‌واوى كه‌مپه‌كه‌ش بگرێته‌وه‌و پۆلیس له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا ڕۆڵى خۆى ببینێت.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن دانیشتوانى كه‌مپه‌كه‌وه، دژى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه زۆره‌ى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌ده‌وروبه‌ریان مۆڵدراوه، خۆپیشاندان ده‌ستى پێكردوه‌و داواده‌كه‌ن هه‌رچى زوه هێزه‌كه بڵاوه‌ى پێبكرێت.