شارپرێس:
لایەنگرانی سەدر لەبەغدا هەڕەشەی سوتاندنی باڵیۆزخانەی دانیمارکیان كرد‌و به‌هۆى ڕێگریى هێزه ئه‌منیه‌كانیشه‌وه پێكدادان‌و توندوتیژى ڕویدا، به‌رپرسانى ڕه‌وتى سه‌دریش كۆنترۆڵى دۆخه‌كه‌یان كرد‌و بڕیارى پاشه‌كشه‌یان دا.
هاوشێوه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو كاتێك لایه‌نگرانى سه‌در له‌به‌ره‌به‌یاندا هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى سوید‌و سوتاندیان، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مانشێوه له‌به‌ره‌به‌یاندا هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى دانیمارك له‌به‌غداو ویستیان ئاگر له‌باڵه‌خانه‌كه به‌ربده‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگریان كرد‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێكدا هه‌ڵپژان له‌نێوانیاندا ڕویدا.
به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، به‌رپرسانى ڕه‌وتى سه‌در بۆ كۆنترۆڵكردنى ڕه‌وشه‌كه بڕیاریاندا لایه‌نگرانیان پاشه‌كشه بكه‌ن له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه.
باس له‌وه‌شده‌كرێت، لەسەر پردی کۆماری گرژیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق‌و لایەنگرانی موقتەدا سەدر دروستبوو، خۆپیشاندەران بەربەستەکانیان شکاند بۆ ئەوەی بگەنە ناوچەی سەوز، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لێکردن‌و دواتریش خۆپیشانده‌ران‌و لایه‌نگرانى سه‌در پاشه‌كشه‌یان كرد.
خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در دوای ئەوەدێت، ئەندامانی گروپێکی دژە ئیسلام‌و نەتەوەیی توندڕەو لەدانیمارک بەناوی "Danske Patrioter (نیشتمانپەروەرانی دانیمارکی) لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لەکۆپنھاگن، قورئان‌و ئاڵاى عێراقیان پێكه‌وه سوتاندو ھوتافیشیان دژی ئیسلام وتۆته‌وه‌و لافیتەیان دژ بەئیسلام بەرزکردۆته‌وه‌و دواتریش سه‌ربارى سوتاندنیان، ئاڵای عێراق‌و قورئانیشیان فڕێدایەسەر زەوی‌و بەپێ چونه سه‌رى.
ئەو گروپەی ئه‌وكاره‌ى دژى قورئان‌و ئاڵاى عێراق ئه‌نجامدا باسى له‌وه‌كردوه، بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی ھێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی سوید لەعێراق ئەوکارەیان کردوە.
ئەو گروپە پێشتریش بەھێرشکردنەسەر ئاڵای تورکیا‌و قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لەکۆپنھاگن، سوکایەتییان بەئیسلام کردبوو.
