زانیارى نوێ له‌باره‌ى ئایفۆن 15

هەمەڕەنگ

06/08/2023‌ 1433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا زنجیرەی ئایفۆن 15 بخرێتە بازاڕەوە، هەروەک سەرجەم مۆدێلەکانی مۆبایلەکە تایبەتمەندی "دوورگەی داینامیکییان" دەبێت، لەکاتێکدا مۆدێلەکانی پرۆپێشخستنی زیاتریان تێدایە.


لەگەڵ ئەو پەرەسەندن‌و پێشکەوتنانەدا،  مینگ چی کو شرۆڤەکاری ناسراوی ئەپڵ، پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی مۆبایلەکەوە بڵاوکردۆتەوەو باسی لەوەکردوە، پێشبینیدەکرێت خواست لەسەر ئایفۆن 15 بەراورد بەزنجیرەکانی پێشوترو تەنانەت ئایفۆن 14ش کەمتربێت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر داهاتی کۆمپانیاکە دەبێت.

مینگ هیچ ڕونکردنەوەیەکی بۆ پێشبینییەکانی نەخستۆتەڕوو، بەڵام ئەوەی له‌قسه‌كانى ده‌خوێندرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، ڕەنگە پەیوەندی به‌ بەرزبونەوەی نرخی مۆبایلە  نوێیەکەوه‌ هەبێت، بەوپێیەی دەنگۆی ئەوە هەیە کە نرخی ئایفۆن 15 لەنێوان 200 بۆ 300 دۆلار لەمۆدێلەکانی پێشوتر بەرزتر دەبێت لەهەردوو بازاڕەکانی ئەمریکاو بازاڕە جیهانییەکانی تر.

بەگوێره‌ى ماڵپەڕی ئەندرۆید هێدلاین، ئەگەری هەیە بەرزبونەوەی نرخەکانی ئایفۆن بەتایبەتی لەئەوروپاو هەندێک ناوچەی دیکەدا زۆربێت، بەڵام تائێستا هیچ شتێک پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەوپێیەی هێشتا هەموو شتێک لەچوارچێوەی چاوەڕوانی‌و دەنگۆییەکاندایە.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە