شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، 14 کۆچبەری ئەفغانی لەچەم‌و بێشەی ڕۆخی ڕوباری سیروان دەستگیركران، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "له‌لایه‌ن چه‌ند قاچاخچیه‌كه‌وه له‌ئێرانه‌وه هێنراون‌و له‌نزیك ده‌ربه‌ندیخان به‌جێهێڵدراون".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشى ده‌ربه‌ندیخان به‌شارپرێسى وت، "14 کۆچبەری ئەفغانی لەچەم‌و بێشەی ڕۆخی ڕوباری سیروان دەستگیركراون كه قاچاخچی به‌بێ نان‌و ئاو جێیهێشتبون".
وتیشى، "لەم مانگەدا دوەمین وەجبەیە دەستگیرکراون‌و پێشتر پێنج کەسی تر دەستگیرکراوە لەدەربەندیخان هەلی کاریان دەستکەوتوەو کاریانکردوە".
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاسایش ده‌ڵێت، "ئەو هاوڵاتییە ئەفغانییانە بەشێوەیەکی نایاسایی‌و بەقاچاغ لەشاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سنورەکانی هەرێمی کوردستانیان بڕیوە هاتونەتە دەربەندیخان بەمەبەستی دەستکەوتنی دەرفەتی کار، ئەمڕۆ دەبرێنە دادگای دەربەندیخان بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کەیسەکەیان".