شەهرامی نازری ئەلبوومی "شاعیری ونبوو"ی بڵاوكردەوە

هەمەڕەنگ

27/08/2023‌ 818 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەمڕۆ یەك شەممە هونەرمەندی ناسراوی كورد شەهرامی نازری ئەلبوومی "شاعیری ونبوو"ی بڵاوكردەوە.

ئەلبوومی "شاعیری ونبوو/ شاعر گمشدە" بە دەنگی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "شەهرام نازری" و لە ئاوازی "ئەرە‌شك ڕەفیعی" و تێكستی "م . ئازاد" بڵاو‌كرایەوە.

ئەلبوومەكە لە لایەن "ئەبەر ستۆدیۆ" تۆمار كراوه، تێكستی ئەلبوومەكە كۆمەڵە شیعرێكی مەحموود موشرف ئازاد تێهرانی (م. ئازاد)ن و   شەهرام نازری كردوونی بە گۆرانی و "ئەرەشك ڕەفیعی"ش ئاوازی بۆ داناوە.

هەریەك لە میوزیكسانان، سەعید هیمەتیان، نەی،  فەرزاد جەعفەری، زەرب، ئەمین عەتایی، مەحموود عەربانی، دانیاڵ جوورابچی، داریووش حیجازی، ئاناهیتا ئیتحاد، ڤیۆلۆن،  دانیاڵ جوورابچی، ئیلهام عادڵی، ڤیۆلا، چەلۆ: كورووش كەشاوەرز، غەزاله شیرازی و فلووت: پەرتەو فەتاحی، بەشداریان تێدا كردووە.

بەپەلە