هێزەکانی ڕزگاری عەفرین 15 چەکداری سەر بە تورکیایان کوشت

کوردستان

19/09/2023‌ 826 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند  15 چەکداری سەر بە تورکیایان کوشتووە لەهێرشێکدا.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەڵێن ڕۆژی ١٨ی ئەیلول لە گوندی ئێبلێ سەر بە شارۆچکەی بابێ، هێزەکانمان هەڵمەتێکیان بۆ سەر چەکدارەکان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا ١٥ چەکدار کوژران و ٦ یش بریندار بوون.

دەشڵێن 3 وێستگە و 3 ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێک و کۆگایەکی تەقەمەنی تێکشکێنراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی سەربازیدا گیراوە.