پێشەوا هەورامانی لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەوە رونكردنەوەی دا

کوردستان

19/09/2023‌ 4068 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و تێیدا دەرئەنجامی سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا تاوتوێ دەكرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: سبەی چوارشەممە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

ڕاشیگەیاند: یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ بەغدا.

سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش، پێشەوا هەورامانی دەڵێت "چاوەڕێی ناردنی بڕی پارەكەی بەغدا دەكەین و هەركاتێك پارەكە گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست به ‌دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

 

بەپەلە