شارپرێس:
هەژار ئەو پێشمەرگەی لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 زرێپۆش بەسەریدا رۆیشت و شەهیدبوو لەكاتی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر كەركوك و ناوچەكێشەلەسەرەكان، باوكی لە شاری سلێمانی لەرەوشێكی خراپی داراییدایە.
باوكی ئەو شەهیدە ئێستا لە شاری سلێمانی پێڵاو بۆیاغ دەكات و لەرەوشێكی خراپی داراییدایە، كرێچییە و داوای بەهاناوەچوون و هاوكاری دەكات.