بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌ر بۆ خواى گه‌وره‌ سه‌ر داده‌نه‌وێنین‌و به‌س

کوردستان

27/09/2023‌ 5031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌په‌یامێكدا له‌كۆنگره‌ى پێنجه‌مى حزبه‌كه‌ى ڕایگه‌یاند، "ده‌بێت كوردستان بكه‌ینه‌ به‌هه‌شتێك بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى تائێستا خزمه‌ت نه‌كراون"، ده‌شڵێت، "بەگۆڕی ئاکام بەڵێن بەئەندامانی یەکێتی دەدەم ناھێڵم نەیارەکانتان زاڵ بن بەسەرتاندا، هه‌ر بۆ خواى گه‌وره‌ سه‌ر داده‌نه‌وێنین‌و به‌س".


بافڵ تاڵه‌بانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا وتى، "ده‌بێت كوردستان بكه‌ینه‌ به‌هه‌شتێك كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى تێیدا بژین، ده‌بێت پارێزگارى له‌ئازادى بیروڕا بكه‌ین، ڕاسته‌ كوردستان نه‌وت‌و غازى هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه‌ به‌هێزده‌كات سه‌رمایه‌ى مرۆییه‌، گه‌نجانن به‌داخه‌وه‌ وه‌كو پێویست خزمه‌ت نه‌كراون".

له‌و په‌یامه‌یدا تاڵه‌بانى جه‌ختیكرده‌وه‌، "یه‌كڕیزیى له‌عێراق‌و كوردستان ده‌پارێزین، به‌ڵام گه‌نجانمان‌و ئه‌ندامانمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ بەگۆڕی ئاکام بەڵێن بەئەندامانی یەکێتی دەدەم ناھێڵم نەیارەکانتان زاڵ بن بەسەرتاندا".

ئه‌وه‌شى وت، "یه‌كێتى حزبى دیكتاتۆ ڕوخێنین، هه‌ر بۆ خواى گه‌وره‌ سه‌ر داده‌نه‌وێنین‌و به‌س، ئیشى یه‌كێتى له‌ئێستاوه‌ ده‌ستپێده‌كات"